سه‌رۆك بارزانی خۆشحاڵیی خۆی بە کۆبوونەوە لەگەڵ برێت مەکگۆرک ودۆگلاس سلێمان ده‌ربڕی

کەمێک لەمەوبەر، سەرۆک بارزانی لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەربڵاویکردەوە، خۆشحاڵ بوون بە دیدار لەگەڵ برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵه‌تی لە دژی داعش و دۆگلاس سلێمان، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.

سەرۆک بارزانی ئاشکرای کردووە کە لە کۆبوونەوەکەیاندا باسی دوا پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان کردووە.

بارەگای سەرۆک بارزانی، لە راگەیاندراوێکدا، ڕایگه‌یاند:” سەرۆک بارزانی، لەگەڵ هەر یەک لە بڕێت مەكگورگ نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش و شاندێكی یاوەری كە پێكهاتبوو لە دۆگڵاس سڵیمان، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و ستیڤ فاگین كونسوڵی ئەمەریكا لە شاری هەولێر کۆبووه‌ته‌وه‌”.

له‌  راگەیاندراوه‌كه‌ی بارەگای سەرۆک بارزانی دا ئاماژه‌ی پێدراوه‌ كه‌  لەو كۆبوونەوەیەدا نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانیەتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش، پیرۆزبایی سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانی لە هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان کرد و ئەو سەركەوتنەی بە گرنگ وەسف كرد، جەختی لە ڕۆڵ و پێگەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كردەوە.

 

Back to top button