گروپێكی مەترسیدار بڵاو بۆتەوە شیخ جەعفەریش هۆشداری دەدات

خواكوڕك
هەوڵێكی رێكخراو لەئارادایە كە دیل و تەرمەكانی داعش لەژێر ناوی پێشمەرگە سوكایەتی پێدەكرێت و بەڤیدیۆ بڵاو دەكرێتەوە، ئەمەش كاردانەوی تووندی بەدوای خۆی داهێناوە، بەشێوەیەك كە فەرماندە سەربازیەكان لەو بارەیەوە دەلێن ئەوانە لەژێر ناوی پێشمەرگە ئەو كارە دەكەن تەنها ئامانجیان ئەوەیە وا پێشان بدەن كە ئەوە پێشمەرگەیە دیل دەكوژێت و سوكایەتی بە تەرمەكانی دەكرێت.
 
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە ئەو گروپە لە چەند شوێنێك سیمایان بەدیار دەكەوێت كە هەڵسوراوی گۆڕانن و بۆ ئامانجی سیاسی ئەو كارە دەكەن و دەیانەوێت بەردەوام بن لە شێواندنی سیمای كورد و كوردستان و پێشمەرگە،
 
لەو باریەوە جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕایگه‌یاند، بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ و ڤیدیۆی ساخته‌ په‌ره‌ی سه‌ندووه‌، ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن ترسنۆكن و بۆ شێواندنی ناوبانگی كورد و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی كورد ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن.
 
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن سووك و ترسنۆكن، چونكه‌ سووكایه‌تی به‌ ته‌رم ده‌كه‌ن و دیل ده‌شێوێنن له‌ پاڵ ئه‌و كاره‌دا ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێت كه‌ كاری ساخته‌كاری بكرێ له‌ وێنه‌ و ڤیدیۆ، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ قسه‌ بێته‌ سه‌ر ناوبانگی نه‌ته‌وه‌ی كورد و سه‌ركردایه‌تی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی كورد، به‌م كاره‌شیان وێنه‌ی تاك به‌تاكی كورد تا ده‌گاته‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌شێوێنن.
 
فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70 كه‌ خۆی مه‌یدانی له‌ ناو شه‌ڕه‌كاندایه‌، روونی كرده‌وه‌ “سه‌ركردایه‌تی كورد نوێنه‌رایه‌تی جه‌نگی دژ به‌ تیرۆریستان ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن، جگه‌ له‌ ناشرینكردنی ناوبانگی كورد هیچیتری لێ ناخوێنرێته‌وه‌، چونكه‌ له‌ ناو كورد ئه‌وه‌ ده‌گوترێ كه‌ مرۆڤ مرد، شه‌یتانیش وازی لێ دێنێ، دیلیش لای هێزی پێشمه‌رگه‌ رێز لێگیراوه.‌
 
فه‌رمانده‌ی هێزی 70ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دووپاتی كرده‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ هێزه‌ ته‌ناهییه‌كان رێگری له‌و ره‌فتاره‌ قێزه‌وه‌نانه‌ بكه‌ن كه‌ له‌ كه‌ركووك په‌ره‌ی سه‌ندووه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ زیان به‌ ناوبانگی كورد ده‌گه‌یه‌نێت.
Back to top button