نازم هه‌ركی: یه‌كێتی به قوباد تاڵه‌بانیشه‌وه ئه‌زموونی سیاسی و ئیداریان نییه
له‌مه‌ودوا پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهینانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كارنامه‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای ئیستحقاقاتی هه‌ڵبژاردن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات ، واته به پێی پشكی خۆی جگه له پشكی خۆی زیاتری پێ‌نادرێت .
نازم هەرکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: ”بە پێی ئەو ڕێژەیەی دەنگ کە یەکێتی لە هەڵبژاردندا بەدەستی هێناوە، پۆستی جێگری سەرۆکی حکوومەت وەرناگرێتەوە، چونکە ڕێژەکەی زۆر لە دوای پارتییەوەیە، بەو پێیەش قوباد تاڵەبانی نابێتەوە بە جێگری سەرۆکی حکوومەت“.
ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێت:” قوباد تاڵەبانی لە کابینەی داهاتوودا جگە لە پۆستی وەزیر، هیچ پۆستێکی باڵاتری پێ نادرێ”.
هه‌روه‌ها نازم هەرکی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان گوتیشی :” ئەوانەی ئێستا حکوومڕانی یەکێتی دەکەن و بڕیار بەدەستن، لە نێویشیاندا قوباد تاڵەبانی، “هەموویان کەم ئەزموونن و ئەزموونی سیاسی و ئیداری‌یان لە ناو هەرێمی کوردستاندا کەمە، هەر ئەوەش کێشەکەیە، بۆیە یەکێتیش لە هەموو ڕوویەکەوە بەو دۆخەدا دەڕوات“.