ئومێد خۆشناو: له خولی نوێی پهرلهمانی كوردستان دهستورێكی مۆدێرن پهسهند دهكهین
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند: “ئەو کارانەی لە خولی پێشتردا ڕێگریمان لێ دەکرا، لە خولی پێنجدا بەو شێوەیە نابێت و ئاسانتر دەبن”.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دهڵێت: “ئەو بابەتانەی پەیوەندیدارن بە پرس و بابەتە نیشتمانییەکانەوە هەوڵی بۆ دەدەین، کە لە چوارچێوەی تێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەکدا دەربچوێنرێن، بەڵام وەک خولەکانی پێشتر ئەو ڕێگرییانەی لە پێشمان بوون، ئەمجارە ئەوانە لە پێشمان کەمتر دەبن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کارانەی کە گرنگن و پێمان وایە دەبێ جێبەجێ بکرێن و بڕیاریان بۆ دەربکرێت، ئەوا ئاسانتر دەتوانین بیانکەین”.
یهكیتی و گۆران له خولی چوارهمی پهرلهمانی كوردستان ڕێگربوون له پهسهند كردنی پرۆژه یاسایی دهستوری ههرێمی كوردستان ، لەو بارەیەوە ئومێد خۆشناو سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی گوتی: “لە کارنامەی پارتیدا یەکێک لەو شتانەی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا قسەمان لەسەر کرد، پرسی هاتنە ئارای دەستووری هەرێمی کوردستانە کە زۆر گرنگە، لە چەند ساڵی ڕابردوودا ڕێگری لەو پرۆژەیە کراوە”. گوتیشی :” لەم خولەی پەرلەماندا هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ، بۆ ئەوەی ببینە خاوەنی دەستوورێکی مۆدێرن کە شایانی هەرێمی کوردستان بێت”.