شاخه‌وان عه‌بدوڵا : یه‌كێتی له سێ خولی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا سێ ده‌ستكه‌وتیان بۆ كوردستان به‌ده‌ست نه‌هێناوه
پێش چوار ساڵ به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌ی حزبه‌كه‌ی خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆككۆمار كاندیدكرد، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی سه‌رۆك فوئاد مه‌عسومی بۆ ئه‌و پۆسته سه‌رخست، پێش ساڵێك به‌رهه‌م ساڵح له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هاته ده‌ره‌وه و قه‌واره‌یه‌كی دروست كرد ،چه‌ندین جاریش ته‌ئكیدی كردبووه‌وه كه ناگه‌رێته‌وه ناو یه‌كێتی،به‌ڵام زۆری نه‌خایاند و به كردار گه‌ڕایه‌وه ناو یه‌كێتی و بووه كاندیدی فه‌رمی ئه‌و حزبه بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كانی دیكه به‌تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان بكات كه پارتێكی گه‌وره‌ی كوردستانه و یه‌كڕیزی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانیان تێكدا‌و به ده‌نگی عه‌ره‌ب بوونه سه‌رۆككۆماری عێراق .
شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: “سێ خولی سەرۆکایەتیی کۆماری حێراق بەدەستی یەکێتییەوە بووە، با پێمان بڵێن لەو ماوەیەدا سێ دەسکەوتیان بۆ گەلی کوردستان بەدەست ھێناوە؟ ئەوان بە ھیچ شێوەیەک بەرگرییان لە مافی گەلی کوردستان نەکردووە، ھەورەھا لە بڕینی بوودجەی ھەرێم، سڕکردنی ھاوکارییەکانی پێشمەرگە، بەکارھێنانی سوپا و چەک لەدژی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان، داخستنی فڕۆکەخانەکان و ئابڵۆقەدانەکانی سەر ھەرێمی کوردستان بێدەنگ بوون”.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دەڵێت: “بەرامبەر ھەموو مامەڵەکانی عەبادی و مالیکیش بێدەنگ بوون”، سەرەڕای ئەمانەش ھێندەی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار لەم ماوەیەدا بۆ سەرچاوەی داھات و وەرگرتنی پارە و بزنسکردن بووە، ئەوەندە بۆ کورد سوودی نەبووە”.