مسته‌فا چاوڕه‌ش: ئه‌و قره‌ قره‌ ده‌رمانی ده‌ردی خه‌ڵك نییه‌ و له‌گه‌ڵ پارتی دوژمنی یه‌كتر نین

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ڕایگەیاند: “نابێ بەھۆی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە کێشە بکەوێتە نێوان یەکێتی و پارتییەوە، چونکە ھەر کەسێک لەو پۆستەدا بێت، نوێنەری کوردە لە بەغدا، دواجار چارەنووسی میڵەتەکەمان و بارودۆخی کوردستان زۆر لە پۆستەکان گەورەترە، دیارە ئەو دەنگە دەنگەی بەھۆی ھەڵبژاردن و دوای ھەڵبژاردن کردوومانە تائێستا بەردەوامە و باشترە کۆتایی بەو قسانە بێنین“.

ئەندامه‌كه‌ی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەشڵێت: ”ئەو قڕەقڕەی لە بەغدا و لێرە کردمان، دەرمانی دەردی خەڵکی ناکات، دەرمانی خەڵکی ئەوەیە ئێمە کێشەکان چارەسەر بکەین، چونکە خەڵکی ژیانی باش نییە، مووچەی نییە، کاتی ئەوە ھاتووە لەبری ئەو جۆرە قسانە، ئێمە ژیانی ھاووڵاتییان چارەسەر بکەین“.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەکردایەتیی یەکێتی، گوتیشی :” دوای ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان لەگەڵ پارتی کۆ ده‌بینه‌وه‌ ،چونکە ”دوژمنی یەکتر نین“. دەشڵێت: ”بە قڕەقڕ و قسەی ناخۆش، چ سوودێکمان بۆ ئەم وڵاتە دەبێت؟ ئێمە لەگەڵ پارتی کێشەمان نییە و خۆمان بە دۆستەکەی جارانی پارتی دەزانین“.

Back to top button