دوای سه‌در ھاوپەیمانی فەتح ئامۆژگاری عادل عەبدولمەھدی دەكات

پێشتر موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر شەش خاڵی بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق ده‌ستنیشان كردووه‌ كه‌ وه‌ك خۆی باسی ده‌كات “ده‌بێ ره‌چاویان بكات”

سەدر له‌ خاڵیكدا داوای لە عادل عەبدولمەهدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ کردووە، پۆستی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری و هەموو پۆستە ئەمنیە هەستیارەکانی دیکە لەژێر دەستی خۆیدا بهێڵێتەوە. بە پێویستیشی داناوە سوپای عێراق و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان تەنیا دڵسۆزی بۆ وڵات هەبێت.

دوای سەدر، ھاوپەیمانی فەتحیش ئامۆژگاری عادل عەبدولمەھدی دەكات و داوای لێدەكرێت ھەڵەكانی پێشوو دووبارە نەكاتەوە.

حەسەن شاكر عۆدە، پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی فەتح، داوای لە عادل عەبدولمەھدی راسپێردراو بۆ پێكھێنانی حكوومەت كرد، ھەڵەی حكوومەتەكانی پێشوو دووبارە نەكاتەوە و نەكەوێتە ژێر كاریگەری وڵاتانەوە بە تایبەت ئەمریكا.

عادل عه‌بدولمه‌هدی، رۆژی ۲ی۹ی۲۰۱۸ وەك سەرۆكوەزیران بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق راسپێردرا.

Back to top button