له‌نده‌ن و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی به‌ناوبانگ له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی نوقمبوون دان
به گوێره‌ی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، هۆشدارییه‌كه‌ی كریستیان ئید، كه ئاژانسی به‌هاناوه‌چوون و گه‌شه‌یه، له كاتێكدایه، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و زانایان كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دوا سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر راپۆرته ئاماده‌كراوه‌كه بخه‌نه‌ڕوو، به تایبه‌تیش له رووی هه‌ڵكشانی پله‌ی گه‌رمی گۆی زه‌وی كه پیشبینی ده‌كرێت 1.5 پله به‌رزتر بێته‌وه له چاو پێشوو.
پێشبینی ده‌كرێت، ئاستی ئاوی ده‌ریاكانیش زیاتر له 16 ئینج (40 سم) به‌رزتربێته‌وه، ئه‌گه‌ر سنوورێك بۆ قه‌تیسبوونی پله‌ی گه‌رمی گۆی زه‌وی دانه‌نرێت.
رێكخراوی كریستیان ئید، له راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، هه‌ڕه‌شه‌كانی دوو هێنده زیاتر كردووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی خراپی پلاندانان و شوێنگۆڕكێی قوڕولیته و لمه له‌گه‌ڵ لافاوه‌كان.
راپۆرته‌كه روونیشی ده‌كاته‌وه، له‌نده‌ن له پێشه‌وه‌ی ئه‌و شارانه‌یه ده‌كه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ده‌ریا و ئه‌و كاته پێویست ده‌بێت، به‌ربه‌ستی “تایمز” له شاره‌كه، بۆ رێگرتن له لافاو به‌كاربهێنرێت.
به گوێره‌ی ئاماژه‌كان، به‌ربه‌ستی تایمز كه له ساڵی 1984ه‌وه درووستكراوه، پێشبینی ده‌كرا ساڵانه 3 بۆ 4 جار به‌كاربێت، به‌ڵام ئێستا ده‌بێت 6 بۆ 7 جار به‌كاربهێنرێت.
جیا له له‌نده‌ن، ژماره‌یه‌ك شاری دیكه‌ی به‌ناوبانگی جیهان، كه له‌سه‌ر كهنارهكانن له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان، كه بریتین له هیوستنی ئه‌مه‌ریكی، شانگهای چینی، بانكۆكی تایلاند، مانیلای پایته‌ختی فلیپین، جاكارتای ئیندۆنیزیا، لاگۆسی نێجیریا و دهككای پایته‌ختی به‌نگلادیش.