په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چه‌ند زانیاره‌ك له‌ باره‌ی یوسف محه‌مه‌د بڵاو ده‌كاته‌وه‌ ده‌لێت ترسنۆك بوو له‌ ترسی فه‌یسبوك دانیشتنی 19ـی ئابی دوانه‌خست.

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ دواهه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كورسیه‌كای كه‌مكرد, تا دێت بزووتنه‌وه‌كه‌ رووه‌و پووكانه‌وه‌ی زیاتر ده‌چێت, په‌رله‌مانتارێكی پێشووی بزووتنه‌وه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ گردی زه‌رگه‌ته‌ گه‌وره‌ترین گورزی له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا.

عومەر عینایەت پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە گوتارێکیدا چەند زانیارییەک لەبارەی هۆکاری شکستی بزووتنەوەکە دەخاتە ڕوو و دان بە بەشێکی زۆر لە هەڵەکانی حزبەکەیدا دەنێت و چەند زانیارییەک لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی حزبەکەی ئاشکرا دەکات.

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ڕەخنەی توندی گرتووە لەبەرامبەر داگیرکردنی گردی زەرگەتە لەلایەن حزبەکەیەوە و بە گەورەترین گورزی بۆ سەر گۆڕان ئەژماری دەکا و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکا کە گۆڕان لۆمەی حزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستانی کردووە بەڵام خۆی ڕووبەڕێکی زۆر زەوی داگیرکردووە و نووسیویەتی” ناكرێت ئەمە بۆ ئەوان حەرام و بۆ ئێمە حەڵال گەر دەمانەوێ وەك نیلسۆن ماندیلا و غاندی و جیڤارا و كێ و كێ بین، نابێت توخنی ئەم جۆرە رەفتارە بكەوین، ئەم موڵكە بۆ بزوتنەوەی گۆڕانیش بێت هەر عەیبەیە”.

عومەر عینایەت لە بەشێکی گوتارەکەیدا ڕەخنەی توندی لە یوسف محەمەد گرتووە و بەس لەو کاتە دەکات کە ناوبراو سەرۆکی پەرلەمان بووە و دەڵێ”پێمان وتن واز لە دەسبردن بۆ یاسای سەرۆكایەتی هەرێم بهێنن، ئەمریكا و یو ئێن و هەموو دونیا كەوتە تكا، بەڵام سەرۆكی پەرلەمان لەترسی فەیس بووك، دانیشتنی 19ی ئابی دوانەخست، دانیشتنێكی 3 خولەكی بزڕكاو و پەشۆكاو(سەیری پڕۆتۆكۆلی دانیشتنەكان بكەن) ئایا بزوتنەوەی گۆڕان ئەمەی پێكرد؟! یان خۆی كردی؟! ئێستاش ئەمە بۆ كەس ڕون نیە”

هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پێشووی گۆڕان ده‌شلێت” کلتووری کوتلە و کوتلەبازی لەنێو گۆڕاندا بوونی هەیە و ئەمەش لەلای ئەو کەسانە بە زەقی ڕەنگیداوەتەوە کە لەنێو یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە چوونەتە نێو گۆڕان، دەشڵێ لەنێو بزووتنەوەی هیچ هەنگاوێک بۆ بنەبڕکردنی ئەو بابەتە نەدرا.

لەبەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا عومەر عینایەت تیشی خستووەتە سەر ئەوەی کە یەکێک لەو دیاردانەی لەنێو گۆڕاندا بوونی هەیە بریتییە لە دیاردەی دەمکوتکردنی ئەوانەی ڕەخنە لە بزووتنەوەی گۆڕان دەگرن و دەشڵێ کۆمەڵێک دەستڕۆیشتووی گۆڕان نەفەسی ڕەخنەگرتنیان لە هەڵسوڕاوانی حزبەکە بڕیوە.

Back to top button