به‌ ڤیدیۆ: له‌ ترسی گرووپی خیانه‌تكاری یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار وێنه‌ له‌ ده‌نگه‌كانیان ده‌گرنه‌وه‌ تا باوه‌ڕیان پێبكرێت

 

دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌ شیعیه‌كانی عێراق له‌ به‌رامبه‌ر هاوكاریان بۆ خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر كانیدی یه‌كێتیان هه‌ڵبژارد وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق, به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ جگه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی له‌ لایه‌ن گرووپی خیانه‌تكاری یه‌كێتی داوای ده‌نگدانی ئاشكرا له‌سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی یه‌كیتی كراوه‌ كه‌ ده‌بێت به‌ وێنه‌ پیشانی بده‌ن كه‌ ده‌نگیان داوه‌ته‌ به‌رهه‌م ساڵح, كه‌نالێكی ئه‌ڵمانیش گرته‌یه‌كی په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی بڵاوو ده‌كاته‌وه‌.

بەرنامەی “بەشیر شۆ” کە بەرنامەیەکی تەنزئامێزی سیاسییە و ھەفتانە لە کەناڵی “دۆیچە ڤیلە”ی ئەڵمانی، پەخش دەکرێت، ھێرش دەکاتە سەر یەکێک لە پەرلەمانتارەکانی سەر بە یەکێتی، کە لەکاتی دەنگداندا بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، بە کامێریای مۆبایلەکەی، وێنەی دەنگدانەکەی دەگرێت.

وەک لەو گرتە ڤیدیۆییەدا، دەردەکەوێ، بەختیار شاوەیس، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەکاتی دەنگداندا بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق، مۆبایلەکەی دەردەکات و وێنەی دەنگدانەکەی دەگرێت.

پێشتر، میدیاکار ئەحمەد بەشیر، پێشکەشکاری بەرنامەی (بەشیر شۆ)، ئەوەی ئاشکرا کردبوو، کە لەکاتی دەنگداندا بۆ سەرۆک کۆمار، ژمارەیەک پەرلەمانتار فشاریان دەخستە سەر پەرلەمانتارەکانی تر و لەکاتی دەنگداندا ھەوڵیان دەدا، دڵنیا ببنەوە دەنگ بە کێ دەدەن.

ڕۆژی ٢/ ١٠/ ٢٠١٨، دوای ئەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە ڕێککەوتنیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بە کشانەوەی کاندیدەکەیان، پەشیمان بوونەوە و یەکڕیزیی فراکسیۆنە کوردستانییەکانیشیان لە بەغدا تێک دا، کاندیدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کشایەوە.

Back to top button