بیرمه‌ندێكی عێراقی: عێراق كاوڵده‌بێت و هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنی بێ‌ وێنه‌ به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌به‌رده‌وامی حكومه‌تی به‌غدا كێشه‌ی بۆ هه‌رێمی كودستان دروستكردوه‌, شه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌ی پێشمه‌رگه‌و داعش و داكه‌وتنی نرخی نه‌وت و حه‌واندنه‌وه‌ی نزیك به‌ دووملیۆن ئاواره‌, به‌ڵام كوردستان به‌ده‌وام بووه‌ له‌ كاروانی خزمه‌تگوزاری, له‌م چوار چیوه‌یه‌ بیرمه‌ندێكی عێراقی ده‌لێت:” كوردستان له‌ داهاتوودا زیاتر ده‌بوژێته‌وه‌و عێراقیش وێرانتر ده‌بێت”.

غالب شابەندەر توێژەری سیاسی و بیرمەندی ناسراوی عێراق لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك گەشبینی خۆی لە بەرانبەر دۆخی هەرێمی كوردستان لە قۆناخی داهاتوودا دەربڕیوە، ڕەشبینیشی خۆیشی لەبارەی دۆخی داهاتووی عێراق نووسیوەتەوە.

شابەندەر نووسیویەتی “لەمەودوا كوردستان زیاتر دەگەشێتەوە، نەینەواش سەركەوتنەكانی خۆی دەگێڕێتەوە، بەڵام پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق زیاتر لێوانلێوی خورافات دەكرێن، چەكی زیاتر دەكڕن، مادەی هۆشبەی زێتر دێنن”.

ئەم لێدوانەی ئەمڕۆی شابەندەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عێراقی تەنیوە و بەشێكی زۆری هاووڵاتیانی عێراق پشتگیری لە بۆچوونەكەی دەكەن و پشتڕاستیان كردووەتەوە.

غالب شابەندەر پێشتر سەركردەیەكی حزبی دەعوەی ئیسلامیی عێراقی بوو، بەڵام دواتر لەبەر جیاوازی بیروڕا و ئاستی خراپی حكوومەتەكانی ئەم حزبە لە دوای 2003وە لە عێراق، لە حزبەكە كشایەوە. ئێستە شابەندەر وەكو توێژەر و بیرمەندێكی سیاسیی سەربەخۆ كار دەكات.

Back to top button