توركیا خاشقچی له‌ لایه‌ن تیمێكی 15 كه‌سی كونسولخانه‌ی سعوودیه‌ له‌ ئیسته‌نبوول كوژراوه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرو نوسه‌ری دیاری سعودی جه‌ماڵ خاشقچی چوار رۆژه‌ به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ له‌ وڵاتی توركیا ده‌چێته‌ نێو كونسولخانه‌ی وڵاتی سعوودیه‌, چاره‌نوسی دیار نامێنێت, لێپرسراوانی تورکیا ڕایان گەیاندووە کە جەمال خاشقچی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ناسراو و ڕەخنەگری سعوودیە لەلایەن تیمێکی 15 کەسی لەناو کونسووڵگەریی ئەو وڵاتە لە ئیستەنبووڵ کوژراوە.
بەرپرسێکی ئەمنیی تورکیا بە ئاژانسی (ڕۆیتەرز) و ڕۆژنامەی (واشنتۆن پۆست)ی ڕاگەیاندووە: “هەمو بەڵگەکان و بیروڕای ئێمە ئەوە کە خاشقچی ەلناو کونسووڵەگەریی سعوودیە کوژراوە و لەو باوەڕە داین ئەو کوشتنە پلان و بەرنامەی بۆ داندراوە و پاشان تەرمەکەی لە کونسووڵخانە هێندراوەتە دەرەوە”.
سەرەڕای ئەو زانیارییانە، ئەو بەرپرسە ئەمنیەی تورکیا، ئاماژەی بە وردەکاری و چۆنیەتیی کوشتن و خستەنڕووی بەڵگە لەمبارەوە نەکردووە.
هاوکات داواکاری گشتیی تورکیا لەمبارەوە ڕای گەیاندووە کە دۆسیەیەکی تایبەتی بۆ بەدواداچوونی ئەو ڕووداوە و سیناریۆی دیارنەمانی جەمال خاشقچی پێکهێناوە و تیمێکی لێکۆڵەر و پشکنین ڕەوانەی ئسیتەنبووڵ کراون.
لە ئەگەری پشتڕاستبوونەوەی کوژرانی خاشقچی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سعوودیەوە، ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی شەپۆلێکی فراوانی ڕەخنەی نێودەوڵەتی دەبێتەوە کە دژبەرانی خۆی سەرکەوت دەکات.
هەرچەند کونسووڵخانەی سعوودیە لە ئیستەنبووڵ بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک لێدوان و زانیارییەکانی بەرپرسانی تورکیا لەبارەی کوژرانی خاشقچی لەناو کونسووڵخانەی ڕەت کردووەتەوە.
لە ئەگەری ڕاستبوونی ئەو ڕووداوە، بێگومان کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و تورکیا دەبێت.
هەرچەند دەزگا ئەمنییەکانی تورکیا دەڵێن زانیارییە سەرەتاییەکان دەربڕی ئەوەن کە تەرمی خاشقچی هێنراوەتە دەرەوەی کونسووڵخانەی سعوودیە لە ئیستەنبووڵ، بەڵام هەتا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

Back to top button