به هه‌رزار قوتابی له به‌سڕه رووده‌كه‌نه هه‌رێمی كوردستان

دوای ئه‌وه‌ی ره‌وشی ژیان له به‌سڕا كه‌وتۆته ژێر مه‌ترسی گه‌وره به تایبه‌ت كه سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه پیس بووه نه‌خۆشی له شاره‌كه‌دا بڵاو بویه‌وه, هه‌روه‌ها دۆخی ئه‌منی به‌سره تا دێت مه‌ترسیه‌كانی زیاتر ده‌بێت, بە ھەزاران قوتابیی شاری بەسڕە، بۆ ساڵی نوێی خوێندن روویان لە ھەرێمی كوردستان كردووە.
عەلی ئەلبەیاتی، ئەندامی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لە عێراق، لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند: “نوێنەرایەتیی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە ھەرێمی كوردستان، لە ماوەی تەنیا دوو رۆژدا چوار ھەزار قوتابیی تۆمار كردووە، كە ھەموویان خەڵكی شاری بەسڕەی باشووری عێراقن و خۆیان گواستووەتەوە بۆ سەر پەروەردەكانی سنووری پارێزگای ھەولێر، ئەمەیش ژمارەیەكی كەم نییە لە قوتابیان”.
لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا، بە ھۆی ئەنجامدانی خۆپێشاندان و ناڕەزایی خەڵكی باشووری عێراق، رەوشی ناوچەكانی خوارووی عێراق ناسەقامگیریی بەخۆیەوە بینی و، لە ترسی گیانی خۆیان بە ھەزاران خێزانی عەرەب لە باشووری عێراقەوە دیسانەوە ئاوارەی ھەرێمی كوردستان بوونەوە.
دكتۆر تاریق نووری، بەڕێوەبەری ئاساییشی ھەولێر، لە لێدوانێكییدا پێشوتر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندبوو: “ھاتنی ئاوارەی عەرەب بۆ ھەرێمی كوردستان روو لە ھەڵكشانە و لە ھەموو ناوچەكانی عێراق ھاووڵاتیان روو لە پارێزگای ھەولێر دەكەن، بە تایبەتی دوای خۆپێشاندانەكانی شارەكانی باشووری عێراق”.