سبه‌ی باران ده‌بارێت

 

دوای هاتنی وه‌رزی پایز و داكه‌وتنی پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌رێمی كوردستان, به‌ پێی سه‌رچاوه‌ كه‌شناسیه‌كانی هه‌رێم, رۆژی دووشەممە شەپۆلێکی بارانبارینی پچڕ پچڕ بەرزاییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە، پلەی گەرماش بە رێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووه‌: “لە سبەیەوە ( دووشەممە 8-10-2018) بۆ نزیکەی هەفتەیەک ئاسمانی کوردستان هەوردەبێت، وەرزی گەرما نامێنێت و کەشوهەوا بەرەو ساردی دەچێت”. دەشڵێت: “لە حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ پلەی گەرما 9ـی پلەی سەدی بوو”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەشی پێشبینیکراوی 24 کاژێری داهاتووی باشووری کوردستان رایگەیاند” سبەی لە هەولێر ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت ( باران بارین لەناوچە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگەکە دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا).

کەشی پێشبینیکراوی رۆژی دووشەممە (8-10-2018) لە چوار پارێزگای باشووری کوردستان

هەولێر: نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو 24 پلەیە و بەرزترین 33 پلەیە.

سلێمانی: نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو 20 و بەرزترین 28 پلەیە.

دهۆک: نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو 21 پلەیە و بەرزترین 33 پلەیە.

کەرکووک: نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو 25 پلەیە و بەرزترین 35 پلەیە.

Back to top button