پرۆفیسۆرێكی زانسته سیاسیه‌كان له ئه‌مریكا: به‌رهه‌م ساڵح كاندیدی پارتێكی لاواز و ژێرده‌سته‌ی ئێرانه, بۆیه كاره‌ساتێكی مه‌زنه بۆ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا كه بوو به سه‌رۆك كۆمار
دوای ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی عورفی سیاسی عێراق كه سه‌رۆك كۆمار پشكی كورده, ده‌بێت له لایه‌ن فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه, به‌رهه‌م ساڵح له به‌رامبه‌ر خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر له لایه‌ن هێزه شۆڤینهكانی عێراق پێشنیاركرا بۆ سه‌رۆك كۆماری و دواتر كرا به سه‌رۆك كۆمار سه‌رۆكی به‌شی زانسته سیاسیه‌كانی زانكۆی په‌نسلڤانیا ده‌ڵێت:” بوونی به‌رهه‌م ساڵح به سه‌رۆك كۆمار كاره‌ساته بۆ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا.
پرۆفیسۆر – برێندن ئۆڵەری- کە ھاوکات سەرۆکی بەشی زانستە سیاسیەکانی زانکۆی پەنسلڤانیای ئەمریکایە لە کونفراسێکدا لە زانکۆی پەسلڤێنیا کە لە کەناڵی تەلەفزیونی – میزوری ستەیت- بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بە ھەڵەیەکی ستراتیژی و کارەستباری مێژووی دەکات کە ئەمریکا لە قۆناغێکی ھەستیاردا بە سەری ھاتبێت ھۆکاری ئەم ھەڵە مەزنە دەخاتە ئەستۆی داڕێژەرانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و نوێنەرەکانیان لە عێراق .
پرۆفیسۆر – برێندن ئۆڵەری- بەرھەم سالح بە سیاسیەکی خۆفرۆش و شکست خواردوو و دۆڕاو وەسف دەکات، ئەو پێی وایە لاوازی ئەو سەرکردەیە لەوەدا دەردەکەوێت کە وەکو راسپێردراوێک ھەڵسوکەوت دەکات، جگە لە جێھیشتنی پارتێکی شکست‌خواردووی ھەڵبژاردن کە دروستکراوی خۆیی بوو ھاوکات کاندێکی پارتێکی لاواز و ژێردەستەی سیاسەت و پلانەکانی ئێران و سوپاکەیەتی لە عێراق ، دەست نیشان کردنی بۆ بەھێزکردنی ڕۆڵی ئێرانە و ئەم پۆستەش دامەزراندنی بۆ ئەو کارەکتەرە لاوازانەیە کە دەکرێت بۆ فراوانکردنی ھەژموونی ئێران بە کار بھێنرێت.
سەرچاوە : کەناڵی -میزوری ستەیت -ی ئەمریکی