رۆژنامهی جورشهلیم: سیاسهتی ئهمریكا له رابردوودا له عێراق ههلهبوو, ئێستا کاتی ئەوە ھاتووە ئەمەریکا کورد رزگار بکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/10/1-35.jpg)
له ئێستادا فشاری زۆر لهسهر دارێژهرانی سیاسهتی ئهمریكا دروست بووه, به تایبهت ئهمریكا كه له جیهان له ژێر تهحدیاتی گهورهدایه له بهرامبهر كۆریای باكور و ئێران, له رۆژههڵاتی ناوهڕاستیش بهرژهوهندی هاوپهیمانهكانی كهوتۆته ژێر ههڕهشهی گهوره, رۆژنامهیهكی ئیسرائیلیش دهنوسێت سیاسیهتهكان ئهمریكا له رابردوو له عێراق ههلهبوو بۆیه له داهاتوودا پێویسته كورد رزار بكات.
ئەمە ناونیشانی راپۆرتێکی رۆژنامەوانی سیاسی و یاساییە لە -رۆژنامەی جورسەلیم پۆست – بڵاو بووەتەوە کە کۆمەڵکێک پایەی گرنگی نەتەوەی کوردی لە کوردستانی باشوور بۆ بە دەوڵەتبوون راڤە کردووە.
راپۆرتەکەی -رۆژنامەی جورسەلیم پۆست – ئاماژە دەکات بەوەی کە نەخشە داڕێژەرانی سیاسەتی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لە عێراق بە تایبەتی ھەڵە بوون لە ساڵی رابردوو کاتێک پشگیری پرۆسەی ریفراندۆمیان نەکرد بۆ سەربەخۆیی، یان ڕێگریان نەکرد لە کارەساتەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر ، ھاوکات بێھەڵویستیەکەی ئەمریکاشی بە ھەڵەی ستراتیژی و کەمتەرخی لە ھاوپەیمانێتێ نێوان کورد ئەمریکا وەسف کردووە راپۆرتەکە دەری دەخات لە کاتێکدا کە ھێزە عێراقیەکان و حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران ناوچەکانی مادەی ١٤٠ کە ناوچە جێی ناکۆکەکان و بە ھێزی پێشمەرگە پارێزراوە داگیر دەکەن و تاوان دژی خەڵکی ئەو ناوچانە ئەنجام دەدەن بە مەترسی ترسناک چوواندوویەتی و لاوازی ئەمریکای بەرامبەر ھەژموونی ئێران و ھاوپەیمانەکانی دەرخست .
راپۆرتەکەی -رۆژنامەی جورسەلیم پۆست – ئاماژە دەکات ئەمە سەرەتایەکی ھەستیار و ھاوکات گرنگە کە ھەرسێ لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و جۆن بوڵتن راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی رێکەوتن و پلانێکی نوێ بۆ ئەزموونی کوردستانی عێراق رەنگ ڕێژ بکەن بە مەرجێک مافەکانی گەلی کوردستان زامن بکات و پێگەی جیوسیاسی ناوچەکە و بەرژەوەندییەکان ئەمریکا و ھەرێمی کوردستانیش لە بەرچاو بگێرێ پێگەی شاری کەرکووک لە ناو ئەو نەخشە ڕێگایەدا دیار بێت چونکە پروسەکانی دەرکردن و بە عەرەبکردن و پاکتاوی کولتوری و نەتەوەیی ھاوشێوەی سەردەمی رژێمی سەدام دەستی پێ کردووە، رۆژ دوای رۆژ ئێران و ھاوپەیمانە سوننە و شیعەکانیان لە جێبەجێ کردنی دان .
ھاوکات راپۆرتەکەی -رۆژنامەی جورسەلیم پۆست – نیگەرانی دەرخستووە لە ئاست ئەو وتارانەی لە کۆبوونەوەکانی لووتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەش کران، لە مەڕ باسکردنی تیروری جیھانی و تیرۆری ئیسلامی جیھادی و رێکخراوی تیرۆرستی داعش ئاماژە بە ناوی پێشمەرگە و قوربانەکانیان نەکراوە و ئاماژە بە ناوی ھیچ ھێزیکی کوردی نەکراوە کە جەنگی کردبێ دژی داعش و قوربانی دابێت، کەئەمەشی بە بێوەفای و بێھەلوێستی جیھان بە گشتی و ئەمریکا بە تایبەتی وەسف کردووە و ڕاپۆرتەکەی -رۆژنامەی جورسەلیم پۆست – پێی وایە بەردەوام بوونیش لەم وتارە سیاسیە ھێز و ھەژموونی دۆژمنانی ئەمریکا و کورد و دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەبەخشێت لە ھاتوو ئەوەشی کراوە لە ٢٧ ساڵی رابردوو لە دەست دەچێت ..
سەرچاوە
رۆژنامەی جورسەلیم پۆست