یه‌كێتی كێشه‌ی تێكه‌وته‌وه له‌سه‌ر كاندید كردنی خالید شوانی و رزگار عه‌لی بۆ پارێزگاری كه‌ركووك
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له قه‌ره‌هه‌نجیر له گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانه‌كان رێككه‌وت كه به‌یه‌كه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه كه‌ركووك پرسی دیاری كردنی پرێزگایه‌ك و كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه كوردستانیه‌كان بێت به‌ڵام ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه رێككه‌وتنی پێشێلكرد له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمان رێككه‌وتووه بۆ دیاری كردنی پارێزگارێك.
به ێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك دوای هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمان بۆ دانانی پارێزگارێك له كه‌ركووك, كێشه كه‌وتۆته‌وه نێو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌سه‌ر دیاری كردنی كاندید له نێوان خالید شوانی و رزگار عه‌لی.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك گوتشی:” رزگار عه‌لی ناڕه‌زایه‌ت ده‌ربڕیوه‌و هەڕەشەی جیا بوونەوەی کردووە ، هەروا رابردووی خالید شوانی هه‌ڵداوه‌ته‌وه كه به‌ر له راپه‌ڕینی 1991 په‌یوه‌ندی به رژێمی به‌عسه‌وه هه‌بووه, جگه له‌وه‌ی به داوێن پیس ناوی هێناوه كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كی زانكۆی سلێمانی هه‌یه.