فازڵ میرانی: پارتی هێشتا بڕیاری كۆتایی نه‌داوه.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له باره‌ی به‌شداریكردنی پارتی له حكومه‌تی داهاتووی عیراق رایگه‌یاند: كه هه‌تا ئێستا پارتی بڕیاری به‌شداریكردنى له حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا نه‌داوه.”
له‌و باره‌وه، (فازڵ ميرانى)سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئاهنگی سه‌ركه‌وتنی لیستی 183 كه ل.ن هێزی ناوخۆی سه‌ر به لقی 16 ئه‌نجامیدابوو رایگه‌یاند.” كه پارتى لیژنه‌یه‌كى له مه‌كته‌بی سیاسی پێكهێناوه بۆ ديراسه‌كردنی ئه‌و پرسه و پاشان بڕیار له‌سه‌ر شێوازی به‌شداریكردنی پارتی له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی به‌غدا ده‌ده‌ن.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاشكراشی كرد.” كه برێت مه‌كگۆرك داوای له پارتی كردووه به‌شێوه‌یه‌كی جدی و كارا به‌شداری له حكومه‌تی نوێی عێراقدا بكات.