پارتی یه‌كێتی سه‌رپشك ده‌كات له واژۆكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن
پەسندكردنی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن پێویستی بە ره‌زامه‌ندی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیارانە، لەكاتێكدا بەپێی یاساكانی تایبەت بە كۆمسیۆن، ئەنجامەكان بە زۆرینەی دەنگ واتا ۵۰+۱ پەسند دەكرێت.
جوتیار عادل، ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیاران رایگەیاند: “پێشنیارێكمان واژووكردووە و بووەتە بڕیار، كە بۆ پەسندكردنی ئەنجامەكان دەبێ دوو لەسەر سێی ئەندامانی كۆمسیاران واژوو لەسەر ئەنجامەكان بكەن، ھەروەھا ھەر لایەنێكی سیاسی بۆی ھەیە تانە لەو بڕیارەی كۆمسیۆن بدات ئەگەر پەسند نەكرێ لەوكاتە دادگا یەكلایی دەكاتەوە”.
ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە ۳ ئەندامی پارتی و ۲ی یەكێتی و ۲ی گۆڕان و ئەندامێكی یەكگرتوو، ئەندامێكی كۆمەڵی ئیسلامی پێكدێت، بەپێی یاساكانی تایبەت بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان ئەنجامەكان بە زۆرینەی دەنگ واتا ۵۰ +۱ پەسند دەكرێن، بەڵام لە دواساتەكانی شەوی پێش پرۆسەی دەنگدان، كۆمسیۆن بڕیارێكی دەركرد كە پەسندكردنی ئەنجامەكان پێویستی بە ۲ لەسەر ۳‌ی دەنگەكانە، بۆیە لە ئەگەری پەسند نەكردنی ئەنجامەكان لەلایەن ئەنجوومەنی كۆمسیارانەوە، دادگا دەتوانێی كەیسەكە یەكلا بكاتەوە.
كۆمسیۆن ئێستا كار لەسەر سكاڵاكان و ئەو سندووقانە دەكات كە قردێلەی سووریا‌ن لێدراوە، ھەریەك لە پارێزگاكانی ھەولێر و دھۆك و ھەڵەبجە تەواوبوون، پارێزگای سلێمانیش خەریكە كۆتایی دێت، ئه‌و لایه‌نه‌نانه‌ی كه ده‌نگه‌كانیان كه‌می كردووه هەڕەشەی واژۆنەکردنی ئەنجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن ،یه‌كێتی سه‌باری ئه‌وه‌ی كه ساخته‌كاری زۆری ئه‌نجام داوه و كورسییه‌كانی به هۆی ته‌زویره‌وه زیادی كردووه ،به‌ڵام به‌هۆی زۆری كورسییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڕەشەی واژۆنەکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ده‌كات ،پارتی دیموكراتی كوردستانیش یه‌كێتی سه‌رپشك كردووه له واژۆكردن یان نه‌كردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن .
ڕۆژی ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ کە دەنگدانی گشتی بەڕێوە چوو،لایه‌نه‌كانی زۆنی سهوزنیلی گله‌یی گازنده‌یان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌بوو ،یه‌كێتیی یان تۆمه‌تبار كرد كه له كۆیه تا سلێمانی له ناوچه‌كانی پشده‌رو بتوێن و چه‌مچه‌مال و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌رێن ساخته‌كاری ئه‌نجام داوه و خه‌لكی له كه‌ركوكه‌وه به ڕه‌گه‌زنامه‌ی ته‌زویر گواستتوهتهوه بۆ سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان .