بزوتنه‌وه‌ی گۆران دیراسه‌ی شكستی هه‌ڵبژاردن ده‌كات
دەرئەنجامە بەراییەكی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی توشی شۆك كردووه كه ده‌نگده‌رانیان سزایان داون و ده‌نگه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی زۆر دابه‌زیووه ، بزوتنه‌وه‌ی گۆران له ڕابردوو هێزی دووه‌م بوو به‌ڵام له هه‌لبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بووه‌ته هێزی سێیه‌م .
ئەرکان رەئوف، ئەندامی ژووری رۆژنامەوانی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: “زیادكردنی دەنگی ھێزەكانی وەك پارتی و یەكێتی وەك گۆڕان پێیانەوە دیارنییە. گۆڕان شرۆڤە و لێكۆڵینەوە بۆ كەمكردنی دەنگەكانی خۆی و زیادكردنی دەنگی لایەنەكانی دیكە دەكات”.
به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان جموجۆڵی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ توڕه بوونی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان و وەرگرتنی بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلاری مانگانە بە نهێنی لە یەکێتی، هەروەها تاپۆرکردنی سەرجەم موڵک و ماڵەکانی گۆڕان بەسەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، جگە لەوپەیوەندییە تایبەتیهی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی ولاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانیان لە سلێمانی، هه‌موو ئه‌مانه بوونه كێشه لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا و بەشێکیش لە بەرپرسانی گۆران بە ئاشکرا نیگەرانی خۆیان ده‌رده‌بڕی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند.
کەمال رەئوف، چاودێری سیاسی دەڵێت: “بزووتنەوەی گۆڕان تووشی چەند قەیرانێك بووە، یەكێك لەوانە رابەرەكەیان كاك نەوشیروان كۆچی دواییكرد و ھیچ كەس دوای ئەو نەیتوانی ئەدای ئەو بكات و بزووتنەوەكە رێكبخاتەوە، ھەروەھا بزووتنەوەی گۆڕان نەیتوانی پەیامەكانی خۆی بگەیەنێتە خەڵك، ئەگەر ھەر لایەنێك پێیەكی لە دەسەڵات بێت و ئەوەی دیكەی لە ئۆپۆزسیۆن ئەوا كەمتر گوێی لێدەگیرێت”.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ساڵى ۲۰۰۹ له‌سه‌ر ده‌ستى نه‌وشیروان مسته‌فا دروست بوو، له‌و كاته‌وه به‌شدارى پرۆسه‌ى سیاسیى و په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات، له ۱۹ى ئایارى ۲۰۱۷دا نه‌وشیروان مسته‌فا كۆچى دوایى كرد و له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى دواى وه‌فاتی نه‌وشیروان مسته‌فادا له ۱۲ى ئایاری ئه‌مساڵ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌ڵبژاردنی ۳۰ـی ئه‌یلول بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ، گۆڕان تووشی شكستێكى گه‌وره بوویه‌وه .
یەکێتی هه‌روه‌ك چۆن لە دەنگدانی تایبەتدا، ساختە و تەزویرێکی زۆریان ئەنجامداوە به‌هه‌مان شیوه بۆ دەنگدانی گشتیش به هاوكاری تیمێكی ئێرانی ئامادەرکارییەکی زۆر تۆکمەیان کردبوو له‌سه‌روبه‌ری ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردن تەزویرێکی بێ‌شومار و فراوانیان له‌كۆیه‌و سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و پشده‌رو بتوێن و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌رین ئه‌نجام دا ،له‌و چوارچێوه‌یه‌دا یه‌كێتی دەیان هەزار پێناسی باری شارستانی و کارتی زانیازی و جنسیەی عێراقیان تەزویرکردو پیش ته‌واو بوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان ساخته‌كارییه‌كانی ئه‌نجام دا.