داوای ڕاكێشانه‌وه‌و مامه‌ڵه‌ نه‌كردن به‌ دراوی نوێی عێراقیه‌وه‌ ده‌كرێت

ڕۆژی یەکشەممە ۷ی۱۰ی۲۰۱۸، بانکی ناوەندی عێراقی لە ڕاگەیاندراوێکدا چاپی دووه‌می ‌پێنج جۆر دراوی عێراقی راگه‌یاند كه‌بریتین له‌ جۆری (۲۵۰۰۰ – ۱۰۰۰۰ – ۱۰۰۰ – ۵۰۰ – ۲۵۰) دیناری.

بانکی ناوەندی لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە له‌ جۆری (۲۵۰۰۰ – ۱۰۰۰۰ – ۵۰۰ – ۲۵۰) ناوی پارێزگاری له‌سه‌ر نوسراوه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی واژووی له‌سه‌ر بێت، هەروەها ئاماژە بە گۆڕینی جۆری كاغەزی چاپكردنەكەش کراوە، بەڵام ڕوونکردنەوەی زیاتری لەوبارەیەوە نەداوە.

لای خۆیه‌وه‌ لوئه‌ى خه‌تیب، ئابووریناسى عێراقی، ڕایگه‌یاند: “بوونى ناوى عه‌لى موحسن ئیسماعیل، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیی، له‌جیاتى واژۆكردنى له‌سه‌ر دراوى عێراقی، پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌ و پێشێلكردنى هه‌موو ڕێكار و نه‌ریته‌ جیهانییه‌كانه‌، جگه‌ له‌ ڕژێمه‌ دیكتاتۆره‌كان”.

لوئه‌ی خه‌تیب گووتی :” ده‌بێت ته‌نها واژۆى وه‌زیری دارایی له‌سه‌ر دراو بێت و ئه‌و چاپه‌ نوێیه‌ ڕابكێشرێته‌وه‌ و له‌ناو ببرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قه‌ و پێویسته‌ ڕاست بكرێته‌وه‌”.

هه‌روه‌ه‌ها فایه‌ق شێخ عه‌لى، سه‌رۆكى فراكسیۆنى ته‌مه‌دون، له‌ په‌رله‌مانى عێراق،ده‌ڵێت: “له‌گروپى په‌رله‌مانتاراندا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، داواى ڕاگرتنى مامه‌ڵه‌كردن به‌ چاپه‌ نوێیه‌كه‌ى دراوى عێراقیم كردووه‌ و، داواكارییه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ى ئه‌رێنی هه‌بووه‌”.

Back to top button