هاوپه‌یمانی بۆ یه‌كێتی كورسییه‌كانمان ناده‌ینه یه‌كێتی ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه
عوسمان گوڵپى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى رایگه‌یاند: “ئێمه دوو كورسیمان له‌په‌رله‌مانى عیراق هه‌یه، هه‌ردوو كاندیدهكهش پابه‌ندن به رێنماى و بڕیاره‌كانى هاوپه‌یمانى و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه كه كورسیه‌كانى هاوپهیهمانى داربیته یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى گوتیشى: “هه‌ر پرسێكى نه‌ته‌وه‌ى و نیشتمانى و په‌یوه‌ست به‌ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵك هه‌بێت دەبێ دوو كاندیده‌كه‌مان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بڕیارى هاوپه‌یمانى ئه‌وكات به‌شدارى تێدا بكه‌ن”.
ده‌نگۆی ئه‌وه له نێو په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی بڵاو بویه‌وه كه گوایه دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی له چوارچیوه‌ی كاری په‌رله‌مانتاریدا له نێو فراكسیۆنی یه‌كێتی دا ده‌بن .ئێستا ده‌نگۆی ناڕاستی ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن عوسمان گوڵپى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى ڕه‌ت كرایه‌وه دووره له ڕاستیه‌وه .
رۆژی ١٩ی٩ی٢٠١٨، بەرھەم ساڵح دوای نزیکەی پێنج مانگ جیابوونەوەی لە یەکێتی و دروستکردنی قه‌واره‌یه‌ك بەناوی ھاوپەیمانیی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، دوجار قه‌واره‌كه‌ی خۆی بەجێ ھێشت و گەڕایەوە ناو یەکێتی و لە ھەمان رۆژ بووە کاندیدی یەکێتی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق.