به‌رپرسێكی گۆران: پێشتر ده‌ستبردن بۆ گۆران بڤه‌ بوو ئێستا گۆران هه‌ڕه‌شه‌و ته‌زویرو ته‌قه‌یشی لێده‌كرێت

شەوی ۲۳ی۹ی۲۰۱۳ یەكێتی چواردەوری كارگەی ئەلبیسەكەی سلێمانی بە هێزی چەكدارده‌گرێت ، كارگه‌ی ئه‌لبیسه‌كه‌ی سلێمانی ناوەندی كۆكردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان بوو، یه‌كێتی ئامانجی له‌ ناردنی هێز بۆ چوارده‌وری كارگه‌ی ئه‌لبیسه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پلانی ساخته‌كاری جێبه‌جێ بكات بۆ ده‌ستكاریكردنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان ، دواتر نەوشیروان مستەفا پەیامێك بۆ یەكێتی دەنێرێت ، په‌یامه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تونده‌ بۆ به‌رپرسانی یه‌كێتی و كاتێك پەیامەكە گەیشتە بەرپرسانی یەكێتی لە ماوەی كەمتر لە ۱۵ خولەكدا هێزەكەیان كشاندەوەو دەستیان لە پلانەكەیان هەڵگرت.

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی بەبێ نەوشیروان مستەفا و بە سەرۆكایەتی عومەری سەید عەلی بەڕێكرد، لەم هەڵبژاردنەدا دەنگەكانی بزووتنەوەكە لەسەدا ۵۰ كەمیكردووە، ئەمەش شۆكێكی گەورەیە بۆ گۆڕان وەك بەهێزترین هێزی ئۆپۆزسیۆن لە كوردستان.

پرسێكی دیكه‌ كە هاوشێوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەناو گۆڕاندا گەرمە، بەخۆداچوونەوەو گۆڕانكاری ناوخۆییە لە ئاستی باڵادا، قسە لەگەڵ هەر بەرپرسێكی گۆڕان دەكەیت دان بە لاوازیی ئەدای بزووتنەوەكەیدا دەنێت‌و كۆمەڵێك هۆكارو چارەسەر دەخاتەڕوو، سه‌رباری ساختەكارییەكانی یەكێتی ، بەڵام دەنگەكانی گۆڕان چاوەڕوان كراو بوو بەو شێوەیە كەم بكات.”

به‌رپرسێكی باڵای گۆران كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به‌ ” خواكوڕكـ “ی ڕاگه‌یاند:” ئەوەی گۆڕاوە ئێمەی گۆڕانین نەك خەڵك، بەڵگەش ئەوەیە خەڵكی گۆڕانخواز لە ئێمە دووردەكەوێتەوە، بایكۆتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات، بە مانایەكی دیكە خەڵك ئێمەی تێپەڕاندووە.”

به‌رپرسه‌كه‌ی گۆران كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت دۆخی گۆرانی بۆ چه‌ند هۆكارێك گه‌رانده‌وه‌و گوتیشی :” سەرەكیترینیان ئەو برادەرانەن كە بزووتنەوەكە بەڕێوەدەبەن لە كاك عومەرو خانەی ڕاپەڕاندن، گۆڕانیان لە حزبێكی خاوەن ئیرادەی بەهێزەوە كردووە بە حیزبێكی سه‌ركزو ده‌سته‌مۆكراو تایبەت به‌ یەكێتی كە ئێمە زۆرینەی دەنگمان لەو ناوچانەیە كە ئەو حیزبە تێیدا دەسەڵاتدارە.”

له‌باره‌ی ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی له‌ ۱۲ـی ئایار بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بەرپرسەكه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت:”هەڵبژاردنی ۱۲-۵ یەكێتی گۆڕانی تاقیكردەوە بە تەزویر لێكردن‌ وهەڕەشەو تەقەلێكردن، كە بۆی دەركەوت گۆڕان هێزی نیە‌و جورئەتی نییە ئێستا حسابی بۆ ناكات، پێشتر دەستبردن بۆ گۆڕان بڤەبوو ئێستا وانەماوە، گۆڕان نەك دەنگدەر، هەڵسوڕاوەكانی خۆیشی پێناپارێزرێت.”

هه‌روه‌ها ده‌شلێت:” ەڵكی ناڕازی هەر خەڵكەكەی جارانەو بگرە ناڕەزایی‌و توڕەیی لە دەسەڵات زیاتریش بووە، بەداخەوە گۆڕان لەسەر ڕێگای خۆی لایداوەو ئەوانەی لۆبیی بۆ یەكێتی دەكەن لەناو بزووتنەوەكەو لە ئاستی باڵادا تەنانەت لە ناو خانەی ڕاپەڕاندن بەو دەردەیان برد.”

به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان جموجۆڵی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان هۆكاری سه‌ره‌كییه‌ بۆ توڕه‌ بوونی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان و وەرگرتنی بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلاری مانگانە بە نهێنی لە یەکێتی، هەروەها تاپۆرکردنی سەرجەم موڵک و ماڵەکانی گۆڕان بەسەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، جگە لەوپەیوەندییە تایبەتیه‌ی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی ولاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانیان لە سلێمانی، هه‌موو ئه‌مانه‌ بوونه‌ كێشه‌ لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا و بەشێکیش لە بەرپرسانی گۆران بە ئاشکرا نیگەرانی خۆیان ده‌رده‌بڕی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند.

Back to top button