عوسمان ئۆجه‌لان: ئامانجی یەكەمی پەكەكە كوردایەتی نه‌بوو

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا په‌كه‌كه‌ دژ به‌ خواسته‌كانی كورد له‌ باكورو رۆژئاوای كوردستان هه‌نگاو ده‌نێت ئه‌ندامێكی پێشووی په‌كه‌كه‌ رایده‌گه‌یێنێت لەبه‌رنامه‌ی په‌كه‌كه‌ زۆرتر باسی سۆسیالیزم كرابوو، بە چ رێگایەك بگەین بە سیستمێكی سۆسیالیستی، كورد چۆن خزمەتی ئەم سیستمە بكات. ئامانجی یەكەم سۆسیالیزم بوو، نەك دروستكردنی كوردستانێكی ئازاد و دیموكرات.

عوسمان ئۆجەلان، ئه‌ندامی پێشووی پەكەكە رایگه‌یاندووه‌: په‌كه‌كه‌ دەیویست لە رێگەی چەكەوە بگاتە ئامانجەكانی، جا ئەوكات هەندێك لە بەكرێگیراوانی دەوڵەت كە زۆرتر ئاغا بوون، رێگر بوون لە خەبات، بۆیە پەكەكە بە پێویستی زانی ئەوانە بداتە لایەك.

هه‌روه‌ها ده‌لێت: پەكەكە خەباتی خۆی بە دابینكردنی چەك دەستپێكرد، رێنمایی سەرەتایی ئەوە بوو كە دەبێ‌ هەر كەسێك چەكێك پەیدا بكات. ماوەیەكی زۆر ئیشم كرد، لە گوند هەندێك نیسكم فرۆشت، تا توانیم دەمانچەیەك بكڕم.

عوسمان ئۆجەلان گوتیشی: پەكەكە سەرەتا تەماشای راست و چەپی نەدەكرد، هەر كەسێك ئاستەنگی بۆ دروستكردبا، لە دژی دەوەستایەوە، تەنانەت ئەوانەشی كە لەنێو پەكەكە ئاستەنگیان دروست دەكرد. پەكەكە لەسەر ئەو فەلسەفەیە دروستبووە. لە فەلسەفەی پەكەكەدا پێكەوەژیان نییە.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: من سیاسەتی پەكەكەم دانەناوە، سیاسەتی پەكەكە لە كۆنگرەی یەكەم دانراوە. ئێمە سەرەتا ئەو سیاسەتەمان قبوڵ كرد، چونكە پێمانوابوو بەبێ‌ شەڕی چەكداری هیچ شتێك بەدەستناهێنین. توندوتیژیی دەوڵەت وای كردبوو كە جگە لە چەك شتێكی دیكە هەڵنەبژێرین.

له‌ كۆتایشدا ده‌ڵێت: راستە، بەڵام ئەوە بە بەرنامە نەبوو، برادەرێك بەناوی ئەدیب سۆڵماز بوو بە سەرۆكی شارەوانی، نزیك بوو لە پەكەكە. پەكەكە دەیگوت خەباتی یاسایی لەگەڵ خەباتی چەكداری ناگونجێ‌، بۆیە خەباتی یاسایی رەتكردەوە. زۆری نەبرد میت ئەدیب سۆڵمازی كوشت.

Back to top button