نادیه موراد له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی نادیه موراد چالاكوانی كوردی ئێزیدی و بالیۆزی نیه‌تپاكی له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و خه‌لاتی نۆبلی وه‌رگرت بۆ ئاشتی وا بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوو له‌گه‌ڵ مایك پینس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه.
نادیە موراد، چالاکڤانی کوردی ئێزدی و باڵیۆزی نیەتپاکی لە نەتەوەیەکگرتووەکان و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی رایگه‌یاندووه: ” بەیانی جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەبینم و دووبارە لێدەپرسمەوە کە ئەو پارەیەی (ئەمریکا بۆ کەمینەکانی دانەوە) بە دروستی بگات و داهاتوویەک بۆ خەڵکەکە درووست بکات”.
شایه‌نی گوتنه: نادیه موردا رزگار بووی ده‌ستی داعشه كه دوای رزگار بوونی چووه‌ته وڵاتی ئه‌لمانیا، جگه له بوونی بالیۆزی نیاز پاكی خه‌لاتی نۆبلی ئاشتی پێبه‌خشراوه.