خواكوڕك: رێكه‌وتنی یه‌كێتی و ئه‌رشه‌د ساڵحی و راكان سه‌عید له‌سه‌ر دانانی پارێزگاری كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كات
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی توركمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌رشه‌د ساڵحی و به‌شێك له عه‌ره‌به سوونه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی راكان سه‌عید ” پارێزگاری سه‌پاوی ئێستا كه‌ركووك” له‌دانووستاندن دایه بۆ كارا كردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، دانانی پارێزگارێك بۆ شاری كه‌ركووك”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، یه‌كێتی رێكه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ به‌شێكی لایانه توركمانه‌كانی كه‌ركووك و عه‌ره‌به سوونه‌كان به سه‌ركردایه‌تی راكان سه‌عید كردووه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش به‌شێك له رێكه‌وتنه‌كه ئاشكرا ده‌كات بۆ خواكوڕك ده‌لێت، یه‌كێتی پاش هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ساڵح به‌سه‌رۆككۆمار له‌رێگای به‌ره‌ی توركمانیه‌وه، هه‌وڵده‌دات له‌گه‌ڵ توركیا په‌یوه‌ندیه‌كانی چاك بكاته‌وه، یه‌كه‌م سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵحیش وه‌ك سه‌رۆككۆمار بۆلای ئه‌رشه‌د ساڵحی بوو، له‌پاش ئه‌م سه‌ردانه توركیا پیرۆزبایی له به‌رهه‌م ساڵح كرد وه‌ك سه‌رۆككۆمار”.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌لێت، یه‌كێتی ته‌واو رازی بووه به داواكاریه‌كانی به‌ره‌ی توركمانی و ئه‌م لایانانه‌ی به‌ره‌ی راكانی سه‌عید له كه‌ركووك، كه ئه‌م رێكه‌وتنه واژوو بكات، بۆ كارا كردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و دانانی پارێزگایه‌ك بۆ كه‌ركووك”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك، رێكه‌وتنی سه‌ره‌تایه‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ كارا كردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری كه‌ركووك، به‌م شێوه‌یه‌یه”.
پارێزگاری كه‌ركووك بدرێته یه‌كێتی، به‌ڵام له‌رووی ده‌سه‌ڵاته‌وه، لاواز بكرێت و به‌شێكی له‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بۆ جێگره‌كه‌ی بێت، به‌شێكیشی بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری كه‌ركووك بێت”.
جێگری پارێزگاری كه‌ركووك راكان سه‌عید بێت به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی به‌قه‌ده‌ر ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاری كه‌ركووك بێت پارێزگاری كه‌ركووك نه‌توانێت به‌بێ جێگره‌كه‌ی هیچ بریارێك بدات”.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری كه‌ركووك بۆ به‌ره‌ی توركمانی بێت، كه ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌های هه‌بێت، له دانانی پۆسته‌كانی پارێزگای كه‌ركووك، ده‌سه‌ڵاتی ره‌د كردنه‌وه‌ی بریاری پارێزگاری كه‌ركووكی هه‌بێت”.
مه‌رجی سه‌ره‌كی كه یه‌كێتی واژووی له‌سه‌ر كردووه، له‌لایان هه‌ردوو لایانی دانووستاندن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا نه‌درێت پێشمه‌رگه و ئاسایش بگه‌رێنه‌وه بۆ شاری كه‌ركووك و ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك هه‌ڵنه‌درێت”.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه رێكه‌وتنه‌كه بهنێوبهندی به‌رهه‌م ساڵح كراوه، له‌لایان كۆسره‌ت ره‌سولیش قبوڵكراوه و توركیا و ئێرانیش ره‌زامه‌ندن له‌سه‌ر ئه‌م رێكه‌وتنه”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” یه‌كێتی دوو كاندیدی هه‌یه، یه‌كێكیان خالید شوانیه، ئه‌وه‌ی تریشیان رزگار عه‌لیه، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” دانووستانكاری یه‌كێتی لاهور جه‌نگی و پاڤێل تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتی وه‌ڤدی یه‌كێتی ده‌كه‌ن، ده‌شلێ، چانسی خالید شوانی زیاتره بۆ بوون به پارێزگای كه‌ركووك”.