هه‌واڵێكی خۆش بۆ هانده‌رانی یانه‌ی ریال مه‌درید.

لە کاتی راهێنانەکانی یانه‌ی ریال مه‌درید هەریەکە لە ئیسکۆ و مارسێلۆ گەڕانەوە بۆ راهێنانەکان و توانیان بە جودا راهێنان بکەن.”

ئیسکۆ و مارسێلۆ لە دوای توشبوونیان بە پێکان، یەکەمجارە بەشداری راهێنەکانی دەکەنەوەو رۆژی دووشەممەش بۆ یەکەمجار بەشداری راهێنانەکانی سەر چیمەنی یاریگاکەیان کردو هەریەکەو بە جیا مەشقەکانی تەواو کرد.

رۆژنامەی مارکا بڵاوی کردۆتەوە، هەردو یاریزان دەیانەوێت بە خێرایی بگەڕێنەوە بۆ یاریکردن، ئەمەش دوای ئەوەی مارسێلۆ لە یاری سیڤیلیا توشی پێکان هاتوو ئیسکۆش توشی ریخۆڵە کوێرە بووەو نەشتەرگەری بۆکراوە.

Back to top button