میوه‌ی مانگۆ سودی چیه‌ و بۆچی باشه‌ بیزانه‌.

بەپێی نوێترین توێژینەوەی زانستی كە زانكۆیەكی ئەمریكی ئەنجامدراوە، دەركەوتووە كە میوەی مانگۆ چارەسەری كێشەكانی كۆئەندامی هەرس دەكات.”

لەپێكهاتەی مانگۆدا پڕۆتین و كانزای سوودبەخش هەیە كە بە (پۆلیڤینۆڵ) ناسراوە، پزیشكان بە چارەسەری بەدهەرسی و هەوكردنی گەدە دایدەنێن بەهۆی ئەو ماددە ڕیشاڵیانەی لە میوەی مانگۆدا هەیە.

(سۆزان ماتینز) پزیشكی بەشداربوو لە توێژینەوەكە ڕایگەیاندووە، خواردنی میوەی مانگۆ سوودی زیاترە لەو خواردنانەی كە ماددەی ڕیشاڵی لە پێكهاتەیاندا هەیە، بەتایبەت ئەو كەسانەی بەدەست كێشەی كۆئەندامی هەرسەوە دەناڵێنن.

توێژینەوەكە سوودی لە (36) كەس وەرگرتووە كە بەدەست كێشەكانی كۆئەندامی هەرسەوە دەناڵێنن، كردویانن بە دوو بەشەوە، هەر بەشداربوویەكی بەشی یەكەم ڕۆژانە بڕی (300) گرام مانگۆی پێدراوەو خواردویەتی، بەڵام بەشی دووەم خواردنی تریان پێدراوە كە ماددەی ڕیشاڵی لە پێكهاتەیدا هەبووە.

لە ئەنجامی توێژینەوەكەدا بۆیان دەركەوتووە ئەو كەسانەی بەشداریان كردووە، باری تەندروستیان باشبووە، بەڵام ئەوانەی كە میوەی مانگۆیان خواردووە تەندروستیان زۆر باشتر بووە.

 

Back to top button