رۆژانه‌ تـــــــــــرێ بخۆ و ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ له‌ناوبه‌ره‌.

ترێ یەکێکە لە میوانەی کە ڤیتامینەكانی ( A,B,C) لەناو دایەو هەروەها رادەیەكی بەرچاو لە مەنگەنسیۆم، كالیسیۆم، ئاسن، فۆسفۆر، پۆتاسیۆم و ئالبۆلینی لەناو دایە.”

-ئەم میوەیە بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی قەبزی، كەم خوێنی، رۆماتیزم و تەنانەت بۆ پێشگرتن لە شێرپەنجەش بەسوودە.

-میوەی ترێ هەم لاوازو هەمیش قەڵەو كەرەوەیە، بەمجۆرە كە ئەگەر سەر لە بەیانی هەتا نیوەڕۆ بەتەنیایی ترێ بخۆن، ئەوا بۆ لاوازبوونەوە بەسودەو ئەگەریش لەگەڵ خواردن بخورێت، ئەوا قەڵەوی بەدواوەیە.

-هەروەها نابێ دوای خواردنی ترێ ئاوی سارد بخۆنەوە، چونكە تووشی ئازاری دڵ دەبن،

-ترێ پاك كەرەوەی خوێنەو شەكری خوێن رێك دەخات، ئەو كەسانەی شەكری خوێنیان لەخواروویە، دەتوانن ترێ بخۆن، هەربۆیەش هەوڵ بدەن رۆژانە ترێ بخۆن.

-ترێ دژە شێرپەنجەیەو هۆكارەكەشی بۆ تایبەتمەندی پاككەرەوی دەگەڕێتەوە. ترێ پۆتاسیۆمێكی زۆری لەناو دایە كە بۆ بە هێزكردنی جەستە بەسوودە، نەخۆشەكانی دەمارو دڵ دەتوانن لەماوەی رۆژدا ئاوی ترێ و سێو بخۆنەوە.

-ترێ بۆ سەلامەتی دڵ، ریخۆڵەو گورچیلە بەسوودەو كێشەكانی تایبەت بە قەبزی چارەسەر دەكات كە بریتین لە نەبوونی ئارەزووی خواردن، ژانەسەر، تینوێتی و بۆنی ناخۆشی دەم كە بە خواردنەوەی ئاوی ترێ چارەسەر دەبن.

Back to top button