هازارد خه‌ونی من یاریكردنه‌ له‌ ریال مه‌درید.

ئیدن هازاردی بەلجیکی و ئەستێرەی یانەی چێڵسی و گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولی ئینگلتەرا، جارێكی تر گڵۆپی سەوز بۆ یانەی ریاڵ مەدرید هەڵدەکات و رایدەگەیەنێت یاریکردن لەم یانەیە خەونی مناڵیمە.”

لە نوێترین لێدوانیدا هازاردی بەلجیکی دەڵێت:” یانەی ریاڵ مەدرید باشترین یانەی جیهانە، من نامەوێت درۆ بکەم، من کاتێک مناڵێکی بچووکم بووم خەونم ئەوە بووە لەم یانەیە یاری بکەم بابزانین چی ڕوودەدات لە داهاتوودا.

دەشڵێت من نامەوێت هەموو رۆژێک قسە بکەم، ئێستا کاتی ئەوە نیە بەڵام دەمەوێت بەم نزیکانە داهاتووم دیاری بکەم و ئامادەم  قسە لەگەڵ یانەکەم چێڵسی بکەم بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم.

لە کۆتایدا رایدەگەیەنێت کۆرتوا بە شێوەیەکی خراپ لە یانەکە چوو بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، من نامەوێت بەو شێوەیە بم ،چونکە یانەی چێڵسی هەموو شتێکی پێشکەشی من کردووە.

Back to top button