دواین زانیاری له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و یان كۆبیچ نوێنەری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق

ڕۆژی سێشەممە 9ـی 10ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە یان كۆبیچ نوێنەری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا نوێنەری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق پیرۆزبایی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان و سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەرۆك بارزانی كرد و هیوای ئەوەی خواست كە بە زووترین كات كۆمیسیۆن دەرئەنجامە كۆتاییەكان ڕابگەیێنێت و پارلەمانی تازەیش دەست بە كارەكانی بكات.

لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەویەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و هاوكێشەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەكان تاوتوێ كران.

Back to top button