گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری كاره‌بایی “ترام” له‌ هه‌ولێر ده‌چێته‌ واری جێبه‌جێ كردن

شه‌مه‌نده‌فه‌ری كاره‌با كه‌ ناسراوه‌ به‌ ترام 7 ساڵه‌ی دیزاینی ته‌واوكراوه‌، ئیداره‌ی هه‌ولێر په‌ڵه‌ ده‌كات له‌جێبه‌جێ كردنی بۆ جێبه‌جێ كردنیش بریاردراوه‌ بدرێته‌ كه‌رتێكی تایبه‌ت”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان دیزاینی پرۆژه‌ی ترام له‌لایان كۆمپانیایه‌ك به‌ناوی (FG Tecnopol)ی ئیتاڵی كراوه‌ له‌ ساڵی 2011وه‌، وابریاره‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست بكرێته‌ به‌دروست كردنی له‌ شاری هه‌ولێر، به‌پێی گرێبه‌ستی نێوان وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و كۆمپانیا ئیتاڵییه‌كه‌ تێچووی دیزاینه‌كه‌ی 2 ملیار و 599 ملیۆن دینار بووه‌، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان” پڕۆژەکە بە ھەمان نەخشە و دیزایین ئامادە کراوە بدرێتە کەرتی تایبەت، کە درێژییەکەی نزیکەی ٨٠ کیلۆمەترە و یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی ھاتوچۆ، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی نه‌مانی قه‌ره‌باڵغی له‌ناو بازاری شاری هه‌ولێر و جوانتر كردنی سیمای پایته‌ختی كوردستان”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان ترام پڕۆژەیەکی ھاتوچۆیە، کە ماستەرپلانەکەی لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیتاڵی بۆ کراوە، کە درێژیی ئەو پڕۆژەی ھاتوچۆیە ٨٠ کیلۆمەترە، گوتی: “بەڵام لەبەر نەبوونی بودجەی پێویست پڕۆژەکە دوا کەوتووە، ئێستا دووبارە خراوەتە ڕوو، بۆ ئەوەی لە رێگای کەرتی تایبەت و وەبەرھێنانەوە جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش پێشکەش بە چەند کۆمپانیایەکی گەورە کراوە، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ سەڵاح جەوھەر، بەرێوەبەری گشتیی گواستنەوە و گەیاندن، رایگه‌یاندووه‌”لە ماوەی رابردوودا ئەو پڕۆژەیە پێشکەشی کۆمپانیایەکی ئۆکڕانی کرا، ئەوان ئامادەیی خۆیان پیشان دا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، دیزایینەکەیان پێ دراوە و چاوەڕوانی وەڵامی ئەوانین”.

هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه‌ی داوه‌ به‌وه‌ش، حکوومەت جدییە لە پێدانی پڕۆژەکە بە کەرتی تایبەت، گوتیشی: “لەگەڵ چەندین کۆمپانیا کۆبوونەوە و قسەمان کردووە، کۆمپانیاکان دەیانەوێت حکوومەت لە پڕۆژەکە ھاوبەش بێت و نایانەوێت بە تەنیا خۆیان یەک ملیار دۆلار خەرج بکەن، بەڵکوو دەیانەوێت حکوومەتیش ھاوبەش بێت، زیاتر گوتیشی: “کۆمپانیاکان لەبڕی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، داوای زەوی دەکەن، بۆ ئەوەی ھۆتێل و پڕۆژەی بازرگانی لەنزیک پڕۆژەکە دروست بکەن، بۆیە ئێستا گفتوگۆ بۆ چۆنیەتیی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت، هه‌ر لەبارەی وردەکاریی پڕۆژەکەوە، بەرپرسەکەی وەزارەتی گواستنەوە گوتیشی: “پڕۆژەکە چوار ھێڵە، کە درێژییەکەی ٧٧ کیلۆمەترە، ھەروەھا بە بازنەییش ٢٥ کیلۆمەترە و بەیەکەوەیان دەبەستێتەوە و بە چەند قۆناخێک ئەنجام دەدرێت، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئەو پڕۆەیە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان و بەشێکی گرنگیش دەبێت لە کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و جەنجاڵیی ھاتوچۆ.

Back to top button