یه‌كێتی هه‌واڵه‌كه‌ی خواكوڕك له‌سه‌ر رێكه‌وتنی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له‌نێوان به‌ره‌ی توركمانی و عه‌ره‌به سوونه‌كان پشت‌راست ده‌كاته‌وه
خواكوڕك رێكه‌وتنی نهێنی یه‌كێتی و به‌ره‌ی توركمانی و لایانه عه‌ره‌به سوونه‌كان، ئاشكرا ده‌كات كه یه‌كێتی پۆسته‌كان له‌گه‌ل به‌ره‌ی توركمانی و عه‌ره‌به سوونه‌كان، دابه‌ش ده‌كات و به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه بێت، یه‌كێتی واژووی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێشمه‌رگه و ئاسایش نه‌گه‌رێته‌وه شاری كه‌ركووك، ده‌سه‌ڵاته‌كانی پارێزگاش به‌سه‌ر جێگره‌كه و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا دابه‌ش بكات”.
له‌و باره‌یه‌وه، میدایهكی یه‌كێتی له‌زاری ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك هه‌واڵه‌كه‌ی خواكوڕك پشت‌راست ده‌كاته‌وه و رایدهگهێنێت”بەبێ ئامادەبونی ئەندامە پارتییەکان، دۆخی شارەکە ئاسایی دەکاتەوەو سەرۆکی ئەنجومەن و پارێزگاریش ھەڵدەبژێرێت، ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش ڕایدەگەیەنێت، “ڕێکەوتنی سەرەتاییمان ھەیە”، دەشڵێت:”تەنھا لەسەر یەک خاڵ ماوین و ئەمڕۆش کۆتایی پێدەھێنین”.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به میدیای حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه”ئەمڕۆ ٩ی ١٠ی ٢٠١٨، کۆبونەوەیەکی ڕاوێژکاری لەگەڵ کوتلە تورکمانی و عەرەبییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجامدەدرێت، دەبێت بگەینە ڕێکەوتن بۆ دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجومەن و پارێزگاری نوێی شارەکە، وتیشی:”تەنھا یەک خاڵی سەرەکیی ماوە کە بگەینە ڕێکەوتن لەسەری، ئەویش شێوازی دیاریکردنی پۆستەکان و دەنگدانە لەسەر کاندیدەکان، ئەوان پێیانباشە بەچەند دانیشتنێک بێت و سەرەتاش سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا دیاری‌بکرێت، دواتر پارێزگار دیاری‌بکرێت، ئەو ئەندامەی یەکێتیی جەختیشیکردەوە، “بەبێ پارتی پۆستەکان کە ماوەی ساڵێکە بەبۆشایی ماونەتەوە پڕدەکەینەوە، لەسەر بنەما سەرەکییەکان ڕێکەوتنمان کردوە، ئەوەشی وت:”بۆ پارێزگار کاندیدمان ئامادەیە لەیەکەم دانیشتنی فەرمیدا وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک ھەڵدەبژێردرێت”.
پێشتر خواكوڕك ناوه‌رۆكی رێكه‌وتنه‌كه‌ی ئاشكرا كردبوو، ته‌واوی ورده‌كاری ناوه‌رۆكی كۆبوونووهی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی توركمانی و لایانی چه‌ند هێزێكی عه‌ره‌بی له كه‌ركووك، بۆ بینینی رێكه‌وتنه‌كه كلیك لێره بكه.