مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ نوێنەری سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كۆبویه‌وه
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ یان كوبیش، نوێنەری سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، رایگه‌یاند:” هاوبه‌شیی راسته‌قینه ئیراده‌ی سیاسی ده‌به‌خشێته حكوومه‌ته‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا”.
لەم دیدارەدا دوا په‌ره‌سه‌ندن و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق تاووتوێ كران. له‌وباره‌یه‌وه مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به گرینگی بنه‌مای هاوبه‌شی راسته‌قینه دا، كه ئیراده‌ی سیاسی ده‌به‌خشێته هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوولی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و نوێنەری سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق هاوڕابوون له‌سه‌ر بایه‌خی لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان له‌باره‌ی سكاڵاكان و راگه‌یاندنی ئەنجامەكانی كۆتایی بە زووترین كات.
لە بەشێكی دیكەی دیداره‌كه‌دا بارودۆخی گشتی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و به‌شداری گشت پێكهاته‌كان و جیبه‌جێكردنی ده‌ستوور گفتوگۆ كرا.