دواجار گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی چونه ژێرباری كاركردن له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ
دواجار بزووتنەوەی گۆڕان‌و كۆمەڵی كۆمەڵی چوونە ژێر باری كاركردن لەگەڵ جوڵانەوەی نەوەی نوێ وەك هێزێكی سیاسی، كە پێشتر بایكۆتی ئەو جوڵانەوەیان لەهەرێم و كوردستان بەغداش كردبوو.
ئەمڕۆ سێ شەممە ۱۰ی تشریسنی یەكەمی ۲۰۱۸ فراكسیۆنەكانی گۆڕان‌و كۆمەڵ، بەهاوبەشی لەگەڵ فراكسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەبەغداو لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لیژنەیەكی هاوبەشیان پێكهێنا.
لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا، هۆشیار عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری گۆڕان، لەبارەی پێكهێنانی ئەو لیژنە هاوبەشە گووتی” بۆ رووبەڕووبوونەوەو دژایەتی ئەو ساختەكارییه‌كانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان فراكسیۆنێكی یه‌كگرتومان پێكهێناوه “.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆران گووتیشی” هەرسێ لایەن سەدان بەڵگەیان دەستكەوتووە، ئەویش خۆی لە “دروستكردنی ناسنامەو رەگەزنامەی عێراقی دەبینێتەوەو لەرێگەیەوە دەنگی پێ دراوە”.
له‌هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان ،یه‌كێتی تۆمه‌تبار كرا به‌وه‌ی كه له ڕێگه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی شارستانی و جنسیه‌ی عێراقیه‌وه به هاوكاری تیمێكی ئێرانی ساخته‌كاری ئه‌نجام داوه .