بۆ پێدانی ڕوونکردنەوە لەبارەی چاپی نوێی عێراق، بڕیار بوو پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا

دوای ئەوەی بانکی ناوەندی دارایی عێراق جۆرێک لە پارەی چاپکرد کە وێنەکانی سەر دراوەکانی گۆڕیوە، وابڕیار بوو بانگهێشتێ پارێزگاری ناوەندی بانکی عێراقی بکرێت بۆ پێدانی روونکردنەوە، وا بڕیار بوو ئەمڕۆ دووشەمە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەهۆی ئامادەنەبوونی پارێزگار داننیشتنەکە بۆ ڕۆژی پێنجشەممە دواخرا.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران بڵاوی كردەوە كە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی پێنجشەممە هەڵگیراوە، بۆ ئەوەی پارێزگاری بانكی ناوەندی ئامادە بێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە كە لە دانیشتنەكەدا گفتوگۆ كراوە لەبارەی دراوە نوێیەكی عێراق و پارێزگاریكردن لێی.

ئەوەش خراوەتەڕوو كە پەرلەمان هەوڵی دیاریكردنی پارێزگاری نوێ دەدات بۆ بانكی ناوەندیی عێراق.

هاوكات باسی لەوەش كردووە كە لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا، پەرلەمانتارێكی بزوتنەوەی گۆڕان سوێندی یاسایی خواردووە، دەنگدانیش لەسەر دیاریكردنی بریاردەرانی پەرلەمان كراوە و دوو كەس بۆ ئەو پۆستانە دیاری كراون.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ دەنگ لەسەر ئەندامانی لیژنەی هەمواركردنەوەی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان دراوە.

Back to top button