بەڤیدیۆ: دژەتیرۆری کوردستان یەکێک لەمەترسیدارترین و گەورەترین تۆڕی تیرۆریستی دەستگیر دەکات
لەدرێژی هەڵمەتی ڕاوەدونانی تیرۆریستان و بەردەوامی رووبەروو بوونەوەیان، دژەتیرۆری کوردستان یەکێک لە گەورەترین و مەترسیدارترین تۆڕی تیرۆریستی بە هاوکاری هاوپەیمانان دەستگیر دەکات
پەیجی فەرمیی دژە تیرۆری کوردستان سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ڕای گەیاند، به‌ڕێوه‌به‌راتى گشتىی دژه تيرۆر، به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى دژ به رێكخراوى تيرۆريستيى “داعش”، دواى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندىی دادوه‌ر، له ئۆپه‌راسيۆنێكى سه‌ركه‌وتوودا، له رێكه‌وتى 6-10-2018، توانىویانە تۆڕێكى گه‌وره‌ى سه‌ره‌كى سه‌رچاوه‌ى دارايى رێكخراوى تيرۆريستيى “داعش” ده‌ستگير بكات كه له عێراق و سووريا كاريان ده‌كرد.
هاوکات به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتىی دژه تيرۆر، دڵنيايى داوەتە هاووڵاتيیانى هه‌رێمى كوردستان، كه تيرۆريستان هه‌رگيز ناتوانن ئارامى و سه‌قامگيرىی هه‌رێمى كوردستان بشێوێنن و هه‌موو جموجوڵێكى تيرۆريستان و ئەوانەشی كه هاوكاریيان ده‌كه‌ن، له‌ژێر چاودێرى ورد دايه و به‌پێى ياسا مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.