پەرلەمانتارێک: فوئاد مەعسوم بچوکترین کاریگەری هەبووایە پاسەوانەکانی خۆی پێ ئازاد دەکران

دوای ئەوەی فوئاد مەعسوم بوو بەسەرۆک کۆماری عێراق تا ئێستا لە دوو کرووەی جیاواز حەوت پاسەوانی فوئاد مەعسوم دەستگیر کراون، دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر رووداوەکە چارەنوسی چوار پاسەوانی نایارە، پەرلەمانتارێکیش دەبێت ئەم ڕووداوە بەسە بۆ ئەوەی تێبگەین فوئند مەعسوم سەرۆکێکی بێ کاریگەریە.

عەرەفا کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاندوو: “ھەرچەندە ھۆکاری ڕفاندنی پاسەوانەکانی دکتۆر فواد مەعسووم، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق نازانم، بەڵام ئەگەر مەعسووم کەسایەتییەکی بەھێزی ھەبووایە، یان دەسەڵاتی خۆی بەکار بهێنایە، بێگومان دەیتوانی لەماوەی ٢٤ سەعاتدا پاسەوانە ڕفێنراوەکانی بدۆزێتەوە“.

دووپاتیشی کردەوە، فواد مەعسووم ھێندە دەسەڵاتی نەبووە بۆ ئەوەی بەرگری لە پاسەوانەکانی خۆشی بکات، تەنانەت ”جێگەی متمانە نەبووە بۆ ئەوەی پشتی پێ ببەسرێت“.

عەرەفات کەرەم ڕوونی کردەوە: “فواد مەعسووم کەمتەرخەم بووە بەرامبەر بە پاسەوانە تایبەتەکانی، چونکە ئەگەر ھەر کەسێکی دیکە بووایە، ئێستا چارەنووسی پاسەوانەکەی دەدۆزییەوە و ئەگەر تاوانێکی گەورەی کردبێت، دەبووایە خۆی ڕاپێچی دادگای بکات، نەوەکوو پاسەوانێکی بڕفێنرێ و خۆشی ھیچ ھەوڵێک بۆ دۆزینەوەی نەدات“.

Back to top button