خامەنەیی فەرمانی گرتنەوەی ئاوی هەموو ئەو رووبارانەی دەرکرد کە لە ئێرانەوە دەرژێنە عێراق.
دوای ئەوەی چەند جارێک ئێران ئاوی ئەو رووبارانەی گرتەوە کە بەناو خاکی ئێران‌دا تێدەپەڕن و سەرچاوەیان لە ئێرانە، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه، كۆمارى ئیسلامی ئێران، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمى ڕای گه‌یاند، به‌فه‌رمانى ڕێبه‌رى باڵا، زیاتر له 7 ملیار مه‌تر سێجا، ئاو له‌عێراق ده‌بڕین.
ماڵپه‌رى “عه‌سر ئیران”، له‌سه‌ر زارى عه‌لى موراد ئه‌كبه‌رى، یاریده‌ده‌رى وه‌زیری كشتو‌كاڵى ئێران، زانیارییه‌كانى به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمى، بڵاو كرده‌وه.
ئه‌كبه‌رى، گوتی: “به‌فه‌رمانى عه‌لى خامه‌نه‌یی، ڕێبه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامی ئێران، 7 ملیار مه‌تر سێجا ئاو له سنووره‌كانى خۆرئاوا و باكوورى خۆرئاوا- عێراق، ده‌بڕدرێت”.
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، بڕی 8 ملیار دۆلارى ئه‌مریكی بۆ وه‌زاره‌تى وزه و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ، بۆ كۆنترۆڵكردنى پرۆسه‌ى جووڵه‌ى ئاو، ته‌رخان ده‌كرێ.
كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو، كه له‌لایه‌ن توركیا و ئێران به‌رده‌درێته‌وه، مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاوى ڕووبارى دجله‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا، توركیا به‌نداوى ئه‌لیسۆى دروست كرد، به‌وه‌ش عێراق كه‌وته به‌ر مه‌ترسییه‌كى گه‌وره، كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌ردانى ئاو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ ناو خاكى عێراق.
پێشتریش حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندبوو، كه تاران ڕێڕه‌وى ئاوى كاروونى به‌ته‌واوه‌تى گۆڕیوه و، هاوكات سێ به‌نداوى گه‌وره‌شى له‌سه‌ر ڕووباری كه‌رخه، دروست كردووه: “ئه‌و دوو ڕووباره، سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى ئاوى هه‌رێمی كوردستان و عێراق بوون”.