مووچەی مامۆستایان لە سنوری خورماتوو دزرا

 

 

 

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ موچەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە ناحیەی زنانەی سنوری قەزای خورمات و دابەشکرا، نوێنەری چەند قوتابخانەیەک کە موچەی سەرجەم مامۆستایانی قوتابخانەکەیان پێبووە، لە نزیک گوندی لەک و نەوجەل دەکەونە بۆسەی گروپێکی ڕێگر، مووچەکانیان لێدەستێنن. بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە شارۆچکەی خورماتوو دەلێت، پێنج مامۆستا نوێنەرایەتی مامۆستاکوردەکانی تریان کردووە، چەند چەکدارێک رێیانی لێگرتووە، مووچەی مامۆستاکانیان دزیووە.

مامۆستا تاریق حسێن،بەڕێوەیەری بەشی خوێندن یکوردی گوتیشی: موچەی مامۆستاکان 65 ملیۆن دینارە و موچەی ژمارەیەک مامۆستا بووە کە لەلایەن بەڕێوبەرانی قۆتابخانەکانەوە وەرگیرابوو بەمەبەستی ئەوەی بيگەننە دەست مامۆستاکان لە خورماتوو.

بەرپرسانی ئاسایش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان کردووه‌تەوە و جارێ ئامادەنین هیچ قسەیەک بکەن و دەڵێن، لێکۆڵینەوەکان کۆتاییان نەهاتووە.

لەدوای 16ى ئۆکتوبەر و داگیرکردنی شارۆچکەی خورماتوو لەلایەن هێزە عێراقیەکانەوە، مانگەنە مووچەی ئەو مامۆستایانەی کە سەر بەهەرێمی کوردستانە لەناوچەی زنانەی سەر بەگەرمیان دابەش دەکرێت.

Back to top button