سه‌ربه‌خۆیی كوردستان مژاری سه‌ره‌كی لوتكه‌ی كۆنكۆردیا بوو

 

ساڵانه‌ لوتكه‌ی كۆنكۆردیا ده‌به‌سترێت كه‌ تێیدا کارەکتەرە کاریگەرەکانی دونیای سیاسەی و مافی مرۆڤ و ئابووری و بازرگانی كۆده‌بنه‌وه‌ ، بابەت ھەستیارەکان و دۆسیە و قیرانە مەزنە جیھانی و مرۆییەکان تاوتوێ دەکرێن, دوور لە ھەژموونی سیاسەتی و بەرژەوەندی وڵاتان شرۆڤە و پێشنیار و چارەسەرەکانی داھاتووی قەیرانە گڵوباڵی و ھەرێمیەکان دەخاتە روو.

لە کۆنفرانسی لووتکەی كۆنكۆردیۆن کەسایەتیە خاوەن ھەژموون و ناودارەکانی جیھان لە شاری شاری نیویۆرک، پرسی گشتپرسیی سەربەخۆیی باشووری کوردستان رۆژەڤێکی سەرەکی و گرنگ بوون، ژمارەیەک بیرمەند، پسپۆر و شارەزا لە کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبوارە جیاوازەکان ئامادەی کۆنفرانسەکە بوون.

لە تەوەری —کورد و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری — تۆماس کاپڵانی ملیادێر و لێکۆلەر و شرۆڤەکار ئامادەی گفتوگۆکە بوو داوای کرد ئەمریکا پشتی کورد بەرنەدات و راستگۆ بێت لە ھاوپەیمانیەتی لەگەڵیان ئەو پێی وایە ،پرسی سەربەخۆیی کوردستان لە بەرژەوەندی ئەمریکا دەبێت و دەتوانێت فاکتەرێکی گرنگیش بێت بۆ پێگەی رۆژئاوا و بونیادنانی دیموکراسیەتێکی راستەقینە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست .
لە کۆنفرانسەکەی لوتکەی کۆنکۆردیا بیرمەندی بەناوبانگ -بێرنارد هێنری لێڤی – وتی کورد نەتەوەیەکی بەھێز و مەزنن، ئەمریکا قەرزاریانە نابێ لە ھیچ بارودۆخێکدا لە بیربکرێن بە تەنھا بە جێیان بھێڵین، ھاوکات لە سەر ھەمان چەمک تۆماس کاپڵان وتی : “کاتێک پێوسیتمان پێیان نامێنێت، پشتیان لێدەکەین. چیاکان دەبنە تاکە هاوڕێ و پەناگەیان. لەبەرئەوە ئێمە رێکخراوی – دادپەروەریی بۆ کورد- مان دامەزراند، چونکە ئێمە دەمانەوێت ببینە بەشێک لەو زنجیرە چیایانەی کە کورد پشتی پێدەبەستێت ساڵەھای ساڵە پاراستنی خۆیانیان پێ مسۆگەر کردووە “.

تۆماس کاپڵانی ملیادێر بە شرۆڤە و پێشبینییە سیاسییەکانی ناسراوە ئەو جگە لە دونیای بزنس وبازرگانی خاوەن کۆمەڵێک پێشبینی گرنگە ئەو لە سەرەتای هەشتاکان پێشبینی داگیرکردنی کوەیتی کرد لە لایەن سەدام حوسێنەوە، ئێستا دەڵێت سەربەخۆیی کوردستان لە بەرژەوەندی ئەمریکا دەبێت .

Back to top button