رووسیا زانیاریه‌كی مه‌ترسیدار ئاشكرا ده‌كات كه‌ هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ تیرۆریستانی ئیدلب بۆ عێراق

 

دوای ئه‌وه‌ی داعش له‌ عێراق كۆتای پێهات و ئێستا ته‌نها له‌ ناوچه‌ی ئیدلیبی وڵاتی سوریا ماون, جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئولیگ سیرۆمۆلۆتۆڤ، رایگه‌یاند، هه‌وڵێك له‌ ئارادایه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌ ئیدلبه‌وه‌ بۆ عێراق.

سیرۆمۆلۆتۆڤ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌ ئاژانسی تاسی رووسی راگه‌یاندووه‌، هه‌وڵێكی جدی له‌ ئارادایه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی تیرۆریسته‌كانی ئیدلب به‌ره‌و عێراق.

گوتیشی: ئێستا په‌ناگه‌ی ئارام بۆ تیرۆریستان له‌ ئیندۆنیزیا، سینا، ئه‌فغانستان دابین كراوه‌ و هه‌وڵێكیش هه‌یه‌ تیرۆریسته‌كانی ئیدلب بگوازرێنه‌وه‌ بۆ عێراق و په‌ناگه‌ی ئارامیان بۆ دابین بكرێت.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌ركی هه‌ره‌ سه‌خت و گرنگ له‌ ئێستادا ئه‌وه‌یه‌ رێگری بكرێت له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆریسته‌ بیانییه‌كان بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ پێش هه‌موو شوێنێكه‌وه‌ بۆ عێراق و سووریا.

روونیشیكرده‌وه‌، ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری تیرۆریستان له‌ ئه‌وروپا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌، ئێستا ده‌یانه‌وێت له‌ بیلارووس و ئۆكرانیاشه‌وه‌ بێنه‌ ناو رووسیا.

Back to top button