ئهمڕۆ و سبهینێ مووچهی ئهم وهزارهتانه دابهشدهكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و ئەم هەفتەیەش موچەی مانگی حەوتی وەزارەتێك و چەند شوێنێك دابەشدەكرێت.”
سەرچاوەیەك لە وەزارەی دارایی هەرێم بە “كوردیو” راگەیاند” ئەمڕۆ چوار شەممە 10ی10ی2018 مووچەی مانگی حەوتی وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەش بكرێت.”
هەروەها سەرچاوەكة وتی” رۆژی پێنج شەممە 11ی10ی2018 مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و زیندانیانی سیاسی دابەش بكرێت.”