نرخی نه‌وت له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

نرخی نەوت جارێكی تر لەبازاڕەكانی جیهان بەرز بوونەوەی تۆمار كرد، ئەوەش دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتەكان باسیان لەدابەزینی ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران كرد بەشێوەیەكی بەرچاو.”

چەند رۆژێك ماوە بۆ ئەوەی ئەمریكا گەڕێكی تری گەمارۆكانی بەسەر ئێران بسەپێنێت، ئەوەش ڕێگری دەكات لەزۆر مامەڵەی ئێران لەگەڵ وڵاتانی جیهان، بەتایبەتی هەناردەی نەوت.

بەپێی زانیارییەكان، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (84.17) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (74.53) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

 

Back to top button