وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاری تێكه‌ڵكردنی قوتابیانی ده‌ركرد.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارده‌دات به‌تێكه‌ڵكردنی قوتابیانی په‌نابه‌ری سوری له خوێندنگا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019.”
له‌و باره‌وه، (سامان سیوه‌یلی) گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایگه‌یاندوه: سه‌باره‌ت به قوتابیانی په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كان له ئێستادا قۆناغی یه‌ك و دوو له خوێندنگا تایبه‌ته‌كانی كه‌مپه‌كاندا هه‌یه و ده‌توانن نیشته‌جێی كه‌مپه‌كان هه‌ر له‌وێوه درێژه به خوێندن بده‌ن.
هاوكات به‌شێك له قوتابییه‌كان وكه‌س وكاره‌كانیان به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوه‌مه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێری پایته‌خت گردبوونه‌وه و داواكه‌یان گه‌یانده نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.”
سیوه‌یلی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه.” كه له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕابردوودا ڕێكخراوی NRS سهربهتهوهیهكگرتووهكان هاوكاری قوتابخانه سورییه‌كان ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام له ئێستادا ئهوهاوكارییه ڕاگیراوه ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌توانێت به سیسته‌می سوری و پرۆگرامی وڵاته‌كه‌ی خۆیان درێژه به قوتابخانه‌كان بدات.”