ئێران ئاو له‌سه‌ر عێراق ده‌گرێته‌وه

عه‌لی موراد ئه‌كبه‌ری، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری كشتوكاڵی ئاوی ئێران رایگه‌یاند:”به فه‌رمانی عه‌لی خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌و ئاوه له سنووره‌كانی رۆژئاوا و باكووری رۆژئاوا له‌گه‌ڵ عێراق، ده‌گرینه‌وه”.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری كشتوكاڵی ئاوی ئێران گوتیشی:” ئه‌و بڕه ئاوه‌ی ده‌گیرێته‌وه، له سێ پرۆژه‌ی سه‌ره‌كی ناوخۆی ئه‌و وڵاته به‌كارده‌هێنرێت، كه ۵۵۰ هێكتار زه‌وی له پارێزگای خوزستانی باشووری رۆژئاوا و ۲۲۰ هێكتاریش له ئیلام پێ به‌راوده‌كرێت”.
هه‌روه‌ها عه‌لی موراد ئه‌كبه‌ری ده‌لێت:” كاریگه‌ریی گلدانه‌وه‌ی ئاوه‌كه، بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵییه له‌و وڵاته”. ده‌شڵێت: “كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو یه‌كێكه له هه‌ڕه‌شه مه‌ترسیداره‌كان و ئێستاش بیر له چاره‌سه‌ركردن و كۆنتڕۆڵكردنی ده‌كه‌ینه‌وه”.
وێبسایتی “عه‌سری ئیران”ی له زاری عه‌لی موراد ئه‌كبه‌ری بڵاویكردووه‌ته‌وه” كه بڕی ۸ ملیار دۆلار بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی وزه و كشتوكاڵ دابین ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی ئاو بكه‌ن”.
پێشتریش ئێران زۆربه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه ئاوییانه‌ی له عێراق گرته‌وه كه له خاكی خۆیه‌وه ده‌ڕژێنه ناو رووباری دیجله له عێراق، به‌مه‌ش كه‌مئاوی له عێراق و به‌تایبه‌تیش پارێزگاكانی باشووری عێراق سه‌ری هه‌ڵدا و تا ئێستاش به‌سره ئاوی پاك و پێویستی بۆ خواردنه‌وه نییه.
پێشبینی ده‌كرێت گرته‌وه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه ئاوییانه له‌سه‌ر سنوور، گرفتی كه‌مئاویی بۆ هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش درووست بكات