عێراق بودجهی ههرێمی كوردستان دیاری دهكات
ئەحمەدی حاجی رەشید، پەرلەمانتاری عێراق لە ههژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) نوسیویهتی و دهڵێت:” وەزارەتی دارایی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ۲۰۱۹ رەوانەی پەرلەمان کردووە ، بودجەی عێراق بۆ ساڵی ۲۰۱۹ بە ۱۲۸ تریلیۆن و ٤٤۳ ملیار و ۵۲ ملیۆن و ٤۲۷ هەزار دینار خەڵێندراوە، لەو ژمارەیەش، هەشت تریلیۆن و ۹۷۰ ملیار و ٤٦۷ ملیۆن و ۲۲٦ هەزار دینار خەمڵێندراوە”.
مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری پێشوو عیراق پێی وایە بودجەی گشتیی عێراق ”پێشێلکاریی دەستووری و یاسایی“ تێدایە، چونکە حکوومەتی عێراق چەند بەربەستێکی سیاسیی تێدا بۆ دروستکردنی کێشە لەنێوان هەولێر و بەغدا، داناوە”.
مهسعود حهیدهر دهڵیت:” پشکی هەرێمی کوردستان بە %۱۲.٦۷ دانراوە و خەرجییە سیادییەکانیش زۆرتر بوون، بۆیە بەپێویستی دەزانێ پەرلەمان ئەو پرۆژەیاسایە بنێرێتەوە حکوومەتی داهاتووی عێراق، کە بڕیارە عادل عەبدولمەهدی سەرۆکایەتی بکات.
وردەکارییەکانی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ۲۰۱۹ خهمڵێندراو :
– کۆی گشتیی بودجە، ۱۲۸ تریلیۆن و ٤٤۳ ملیار و ۵۲ ملیۆن و ٤۲۷ هەزار دینارە.
– کۆی گشتیی داهات، ۱۰۵ ترلیۆن و ۵۹٦ ملیار و ٦۸٦ ملیۆن و ۸۷۰ هەزار دینارە.
-کورتهێنان، ۲۲ تریلیۆن و ۸۷۳ ملیار و ۳٦۵ ملیۆن و ۵۵۷ هەزار دینارە.
– بودجەی بەکاربەر، ۹۵ تریلیۆن و ۸۵۱ ملیار و ٦۷۸ ملیۆن و ٤۰٤ هەزار دینارە.
– بودجەی وەبەرهێنان، ۳۲ تریلیۆن و ۸۷۳ ملیار و ۳۷۴ ملیۆن و ۲۳ هەزار دینارە.
– بودجەی سیادی، ٤٦تریلیۆن و ۸۷۲ ملیار و ۹۱۸ ملیۆن و ٤۱۱ هەزار دینارە.
– بودجەی گەشەپێدانی پارێزگاکان، یەک تریلیۆن دینارە.
– بودجەی پترۆدۆلار، یەک تریلیۆن دۆلارە.
وردەکارییەکانی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ۲۰۱۹ (خەمڵێندراو):
– کۆی گشتیی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان، هەشت تریلیۆن و ۹۷۰ ملیار و ٤٦۷ ملیۆن و ۲۲٦ هەزار دینارە.
– پشکی هەر سێ پارێزگاکەی هەولێر، دهۆک و سلێمانی هەشت تریلیۆن و ۷٤۱ ملیار و ٤۰٦ ملیۆن و ۲٦ هەزار دینارە.
– بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ۱۲٦ ملیار و ۷۰۰ ملیۆن دینارە.
– بودجەی وەبەرهێنانی لەڕێی قەرزەوە (پشکی هەرێمی کوردستان)، ۱۰۲ ملیار و ۳٦۱ ملیۆن و ۲۰۰ هەزار دینارە.