پارتی پشكی خۆی له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستاندا به‌كه‌س نادات

به‌ پێی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی کە تێیدا دەرکەوت، پارتی دیموكراتی كوردستان ٤٤ کورسی، یەکێتی نیشتیمانی كوردستان ٢١ کورسی، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ١٢ کورسی، کۆمەڵی ئیسلامی ٧ کورسی و (بەرەو ئیسلاح) ٥ کورسییان بەدەست هێناوە. بەرپرسانی یەکێتی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە چاوەڕوانن بەقەد پارتی وەزارەت لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەربگرن.

لای خۆیه‌وه‌ ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: ”ئەم بابەتە کۆتایی پێ ھاتووە و دەنگی پارتی بۆ پارتییەکان دەبێت و لەمەودوا ھیچ پۆستێک لە پشکی پارتی بە کەس نادرێت، ئەمە بڕیاری کۆتایی پارتییە، لە دوای ھەڵبژاردنیش نێچیرڤان بارزانی باسی ئەم بابەتەی کرد“.

ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی :” دوای بڕیاری کۆتایی کۆمیسیۆن، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دەچینە نێو گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. گوتیشی: ”دەبێ بزانن کە پارتی حکوومەت پێکدەھێنێت و بەرنامەی حکوومەتیش پارتی دای دەڕێژێت و ھەر کەسێک بە پێی قەبارەی خۆی حسابی بۆ دەکرێت“.

ئاراس حه‌سۆ میرخان ده‌شڵێت :” بۆ پێکهێنانی حکوومەت لەگەڵ گۆڕانیش گفتوگۆ دەکەن، بەڵام حکوومەتێکی بنکەفراوان پێکناهێننەوە”.

Back to top button