شاخه‌وان ڕه‌ئوف به‌گ :گۆڕان به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ پارێزگای سلێمانیمان وه‌رگرتووه‌و نایده‌ینه‌وه‌ به‌ یه‌كێتی

شاخەوان ڕەئوف بەگ، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان ڕایگەیاند: “گۆڕان بەزۆرینەی دەنگ پۆستی پارێزگاری سلێمانی وەرگرتووە و ئەو پۆستە لای دەمێنێتەوە و نایدەینەوە بە یەکێتی“.

ئەندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان گووتی: ”ڕاستە یەکێتی پۆستی پارێزگاری ھەڵەبجەی وەرگرتووە، بەڵام تاوەکوو ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان نەکرێت، ئێمە بە چ پێوەرێک ئەو پۆستە ڕادەستی یەکێتی بکەینەوە و یەکتی چۆن داوای ئەو پۆستە لە ئێمە دەکاتەوە؟“.

شاخەوان ڕەئوف بەگ ده‌ڵێت:” بەپێی یاسا و بەپێی دەرئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، گۆڕان لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی، زۆرترین کورسی بەدەست هێناوە، بۆیە ”ھەقی خۆمانە پارێزگاری سلێمانی ھی ئێمە بێت“.

شاخه‌وان ڕه‌ئوف به‌گ ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆران ده‌شڵێت:” له‌م قۆناغه‌دا كورسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران به‌ هۆی ساخته‌كاری یه‌كێتییه‌وه‌ كه‌می كردووه‌ به‌ڵام ئێمە خاوەنی پێگەی جاماوەریی خۆمانین“.

Back to top button