سندوقی سوور ئهنجامی كۆتایی ههڵبژادنی پهرلهمان دهگۆرێت

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن سەرقاڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەو ساختەكارییانەیە كە یهكێتی نیشتیمانی كوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا ئهنجامی داوه ، هێشتا ئەنجامەكانی سلێمانی داخڵی سیستمی كۆمسیۆن نەكراون و بەشێك لەو فۆرمانەی ئەنجامەكانیان لەسەرە هەڵەیان تێدایە.
كۆمسیۆن كۆتایی بە پۆلێنكردنی سكاڵاكان هێناوە، ۳٤۸ سكاڵای زەرد، ۲۷۰ی سەوزو ۱٦۱ سكاڵای سور هەن كە لەسەر بنكەكانی دەنگدان تۆماركراون، بەدەر لەوانەش ۲۲۵ سندوقی سور هەن، سورەكان كاریگەرییان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن دەبێت.
ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی لەسەدا ۸۵ی دەنگەكان، دوای تێپەڕبوونی ۲۵ كاتژمێر هات لە وادەی یاسایی بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان، بەڵام بۆ ئەنجامی كۆتایی كۆمسیۆن پابەند نییە بە كاتێكی دیاریكراوەوەو نایەوێت خێرایی لە ڕاگەیاندنی ئەنجام لەسەر وردبینیو پاكیی پڕۆسەكە بكەوێت.
ئەنجومەنی كۆمسیاران كە نوێنەری ۵ حیزبی سەرەكی هەرێمی تێدایە، دوای مشتومڕێكی زۆر گەیشتە ئەو بڕیارەی ئەنجامی لەسەدا ۸۵ی دەنگەكان ڕابگەیەنێت، ئەوەش بەهۆی بوونی سكاڵاو پێشێلكاریی زۆر لە هەڵبژاردنەكەدا، مانەوەی لەسەدا ۱۵ی ئەنجامەكانو ئاشكرا نەكردنی، دواخراوە بۆ دوای یەكلاییكردنەوەی سكاڵاكان.
ئەنجومەنی كۆمسیاران لە ۹ ئەندام پێكدێتو سەرۆكەكەیو دوو ئەندام لە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانن و هەر یەكە لە یەكێتیو گۆڕان یەكی دوو ئەندامیان هەیەو كۆمەڵو یەكگرتووش هەریەكەی ئەندامێكیان هەیە، لەدوای دەستبەكاربوونیان سوێندیان خواردووە سەربەخۆو بێلایەن بن، بەپێی یاسا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی كۆمسیاران بە ئامادەبوونی ۵ ئەندام یاسایی دەبێتو بە زۆرینەی دەنگ بڕیارەكان پەسەند دەكرێن.
“دەستكراوە بە لێكۆڵینەوە لە سكاڵا سورەكانو ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیار دەدات لەسەر ئەنجامی ئەو سكاڵایانە” شیروان زرار گوتەبێژی كۆمسیۆنی سهربهخۆی هەڵبژاردن و ڕایرسی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند:” سكاڵاكان كاریگەرییان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكە دەبێتو “٤ بۆ ۵” كورسیی لایەنەكان دەگۆڕدرێت لەوەی ئێستا ڕاگەیەندراوە.